سەرۆكی لیژنەی دارایی: ئامادەین لە دانیشتنی دووشەممەی داهاتوودا ڕاپۆرتی كۆتاییمان لەسەر خشتەكانی بودجە بخەینەڕوو

سیاسی
  • 31-05-2024, 18:46
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ هەینی لیژنەی دارایی پەرلەمان ڕایگەیاند، بەردەوام دەبێت لە دیراسەكردن و پێداچوونەوە بە خشتەی بودجەی ساڵی 2024 بۆ تەواوكردنی لە كاتی خۆیدا بەمەبەستی دەنگدان لەسەری لە پەرلەمان، هاوكات ئامادەیی خۆی پشتڕاستكردەوە بۆ پێشكەشكردنی ڕاپۆرتی كۆتایی لەسەر خشتەكانی بودجە لە ڕۆژی دووشەممەی داهاتوودا.
    سەرۆكی لیژنەكە عەتوان عەتوانی لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تیایداهاتووە : لیژنەكە چەند ڕۆژێكە بەردەوامە بۆ دیراسەكردن و پێداچوونەوە بە خشتەی بودجەی ساڵی 2024 بە وردی، بەمەبەستی تەواوكردنی بە شێوەیەكی گونجاو و بۆ دڵنیابوون لە تەرخانكردنی دارایی پێویست بۆ هەموو كەرتەكان.
    ئاماژەی بەوەشكرد : زنجیرە كۆبوونەوەی چڕوپڕ ئەنجامدرا، كە شایەتحاڵی میوانداریكردنی وەزیرە پەیوەندیدارەكان بوو، ئاماژەی بەوەشكرد كە لیژنەكە خەریكە ئەركی تاوتوێكردن و پێداچوونەوە بە وردەكارییەكانی ئەو خشتانە تەواو دەكات، بەشێوەیەك كە بگونجێت لەگەڵ یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵانی(2023-2025).
    عەتوانی پشتڕاستیكردەوە بەپێی بەیاننامەكە كە دارایی پەرلەمان ئامادەیە ڕاپۆرتی كۆتایی خۆی پێشكەش بە ئەنجومەنی نوێنەران بكات لە دانیشتنی دووشەممەی داهاتوودا كە بۆ پەسەندكردنی خشتەی بودجە و هاوپێچەكانی دیاریكراوە.
    ئاماژەی بەوەشكردووە : لیژنەكە پێداگرە كە حكومەتی فیدراڵی بتوانێت پلان و بەرنامەكانی خزمەتگوزاری و گەشەپێدانی بە شێوەیەك جێبەجێ بكات كە لەگەڵ بەرنامەی حكومەتەكەیدا بگونجێت كە ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر داوە.