مەندەلاوی: ئێمە پێداگرین یاسایەك پەسەند بكەین كە بەشداربێت لە ڕەتكردنەوەی ووتاری ڕقاوی

سیاسی
  • 31-05-2024, 18:10
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ هەینی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەكالەت موحسین مەندەلاوی جەختی لەسەر پەرۆشی پەرلەمانی بۆ پەسەندكردنی یاسایەك كردەوە كە بەشدارە لە ڕەتكردنەوەی ووتاری ڕقاوی.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەكالەت لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە وتیایداهاتووە : مەندەلاوی لە شاری پیرۆزی كازیمیە چاوی كەوت بە سەماحەتی ئایەتوڵڵا سەید فەقیه حوسێن سەید ئیسماعیل سەدر.
    لە ربەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : لە میانی كۆبوونەوەكەدا مەندەلاوی باسی لە دۆخی گشتی گشتی وڵاتیو كردووە، ئەو پرسانەی كە بە پلەی یەكەم كاریگەرییان لەسەر ژیانی تاكی عێراقی هەیە، هەروەها ڕێگاكانی بەرزكردنەوەی ڕێبازی چاكسازی و چەسپاندنی سەروەری یاسا و پاراستنی ئەو پرۆسەی دیموكراسی لە وڵاتەكەدا.
    مەندەلاوی ئاماژەی بەوەدا بەپێی بەیاننامەكە  كە ئەنجوومەنی نوێنەران پێداگرە لەوەی یاسایەك پەسەند بكات كە بەشداربێت لە ڕەتكردنەوەی ووتاری ڕقاوی و بەهێزكردنی یەكێتی ڕیزەكان و نەسیجی كۆمەڵایەتی، هەروەها هاوكاری تەواو لەگەڵ دەسەڵاتی جێبەجێكردن لە تێپەڕاندنی ئەو تەحەددای و ئاستەنگانەی كە ڕووبەڕووی ئەدای كاركردنی دەبنەوە و سێبەر لەسەر ئاسایش و سەلامەتی گەلی عێراق بەخشندە و دابینكردنی هەموو پێداویستیەكانیان.
    لەلای خۆیەوە سەید حسێن سەدر ستایشی ڕۆڵ و هەوڵەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی بە سەرۆكایەتیی مەندەلاوی كرد سەبارەت بە پەسەندكردنی یاساكانی پەیوەست بە پێداویستییەكانی هاوڵاتی و پاراستنی ژینگەی بەهای كۆمەڵگا، لەوانەش یاسای لەشفرۆشی،یاسای رۆژی پشووی فەرمی كە جەژنی غەدیر  و یاسای خانەنشینی كرێكاران و یاسای چاودێری كەمئەندامان و ئەوانی دیكەی لەخۆگرتبوو، ستایشی هەوڵە ناوازەكانی مەندەلاوی لە كاتی دەستبەكاربوونی بۆ پۆستی سەرۆكایەتی یەكێتی پەرلەمانی عەرەبی سەبارەت بە پشتیوانیكردنی سەروەری وڵات و پرسەكانی نەتەوەی عەرەب و ئیدانەكردنی شەڕی دژی گەلەكەمان لە فەلەستین لە هەموو مەكۆكاندا.