بەغدا- INA
ئەمڕۆ هەینی بانكی ناوەندی عێراق بەیاننامەیەكی گرنگی سەبارەت بە قەرزی نیشتەجێبوون بۆ هاووڵاتیان بڵاوكردەوە.
بەیاننامەیەكی بانكی ناوەندی كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : بە پشتبەستن بە دیدگای ستراتیژی و ئامانجە سەرەكییەكانی بانكی ناوەندی عێراق لە كاركردن بۆ بەرەوپێشبردنی گەشەپێدانی بەردەوام و خۆشگوزەرانی و گەیشتن بە خۆشگوزەرانی بۆ هاووڵاتیان، زۆرترین و دیارترینیان دابینكردنی خانووبەرەی گونجاوە و بە شێوەیەك كە بەشدارە لە گەشەكردنی فراوانبوونی شارەكان و گەشەپێدانی شار، بڕیاریدا دەستەی بەڕێوەبەری بانكی ناوەندی عێراق كۆمەڵێك بڕیاری دەركرد كە بڕە پارەی زیادە دابین دەكات كە بڕەكەی نزیكەی (3) ترلیۆن دینارە، كە لە بەرامبەردا لە وەڵامدانەوەی داواكاری قەرزی خانووبەرە لەلایەن هاوڵاتیانەوە لە ڕێگەی (بانكی خانووبەرە و سندوقی نیشتەجێبوونی عێراقی) بەشێوەیەكی ئاسانكاری ڕەنگدانەوەی دەبێت، وەك پاڵپشتییەك بۆ ڕێنماییەكانی حكومەت لە ئەم ڕووەوە.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوە كراوە كە بانكی ناوەندی عێراق بەرێوەبردنی هەردوو بانكی خانووبەرە و سندوقی نیشتەجێكردنی عێراقی ئاڕاستە كردووە بۆ داڕشتنی پلانێكی بیركراوەی باش بۆ قەرزدانی خانووبەرە، كە لە ڕێگەی ئەوەوە داواكاری لە هاووڵاتییانی ئارەزووی قەرزكردن وەردەگرێت، ڕۆشنایی ڕێنماییەكانی حكومەت، و بەگوێرەی ئەو بەستێن و ڕێسایانەی كە لە هەریەكێكیاندا كارپێكراون، بە لەبەرچاوگرتنی ئەولەویەتەكان لەم ڕووەوە، بە شێوەیەك كە بنەمای دادپەروەری لە نێوان هاوڵاتیاندا بەدەستبهێنێت، بەتایبەتی ئەو مامەڵانەی كە تەواوكراون یان لەژێر تەواوبووندان.
لە درێژەی بەیاننامەكەدا هاتووە : لەهەمانكاتدا دەستەی بەڕێوەبەری بانكی ناوەندی عێراق داوای لە حكومەت و ئەنجوومەنی نوێنەران كردووە پاڵپشتی بانكی خانووبەرە و سندوقی نیشتەجێكردنی عێراقی بكەن، بە تەرخانكردنی بڕە پارەیەكی ساڵانە لە چوارچێوەی بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ بەرزكردنەوەی سەرمایەی هەریەكەیان بە مەبەستی ڕەخساندنی دەرفەت بۆیان بۆ جێبەجێكردنی سیاسەتی پێدانی قەرزی نیشتەجێبوون بە هاوڵاتیان.
عامری سهردانی ناوچهی سنووری قائیم دهكات