پلاندانان دەستپێكردنی چالاكییەكانی سەرژمێری ئەزموونی لە سەرتاسەری عێراق ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 31-05-2024, 16:01
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی پلاندانان دەستپێكردنی چالاكییەكانی سەرژمێری ئەزموونی لە سەرتاسەری عێراق ڕاگەیاند.
    لە بەیاننامەیەكی وەزارەت كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) گەیشتووە و ئاماژەی بەوەكردووە : لە چوارچێوەی ئامادەكارییە بەردەوامەكان بۆ جێبەجێكردنی سەرژمێری گشتیی دانیشتوان و نیشتەجێبوون، كە هیوادارە لە بیستی مانگی تشرینی دووەمی داهاتوودا جێبەجێ بكرێت، وەزارەت لە پلاندانان دەستپێكردنی چالاكییەكانی سەرژمێری ئەزموونی لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە لە ماوەی چوار رۆژدا ڕاگەیاند، كە بریتییە لە پرۆسەی پاككردنەوە و هەژماركردن و  و ژماردنی  بیناكان، و پڕكردنەوەی فۆڕمی سەرژمێری ، بە بەشداری ژمارەیەك توێژەری مەیدانی و سەرپەرشتیاری ناوەندی و تەكنیكاران.
    سەرۆكی دەستەی ئامار و سیستەمی زانیاری جوگرافی، د.زیا عەواد كازم ڕایگەیاند : ئەمڕۆ چالاكییەكانی سەرژمێری ئەزموونی لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق لە چوارچێوەی ناوچە هەڵبژێردراوەكان دەستیپێكرد، لەناحیەی ڕەشید لە قەزای مەحمودییە لە بەغدای پایتەخت هەڵبژێردرا، جەختی لەوە كردەوە هەموو ڕێوشوێن و ئامادەكارییەكان گیراونەتەبەر بۆ ئەوەی ئەم تاقیكردنەوە سەركەوتوو بێت، وەك ئەوەی هەیە نوێنەرایەتی هەنگاوێكی گرنگ دەكات لە ئامادەكاری بۆ سەرژمێری گشتی دانیشتووان و نیشتەجێبوون، كە لە بیستی مانگی تشرینی دووەمی داهاتوودا ئەنجام بدرێت.
    ئاماژەی بەوەشكرد : سەرژمێرییەكە داتای گرنگ دەدات كە بەشدارە لە پلاندانان بۆ داهاتووی عێراق بە شێوەیەكی باشتر، ستایشی هەوڵەكانی بەرپرسانی قەزاكە، سەركردە ئەمنییەكان، و میدیاكانی ئامادەبوو لەگەڵ تیمە مەیدانییەكانی ئەو ناوچەیە دەكات كە تێیدا جێگیركراون و پرۆسەی سەرژمێری تاقیكاری ئەنجام دەدرێت.
    داوای لە خێزانەكان كرد هاوكاری تیمە مەیدانییەكان بكەن بۆ ئاسانكاری لە ئەركەكەیان بۆ ئەوەی ئەم تاقیكردنەوە سەركەوتوو بێت.
    لای خۆیەوە بەرێوبەری ناحیەی رەشید،عەمار ئەعرەجی وتی : بەرێنوێنی محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران وپارێزگاری بەغدا،ئەمڕۆ سەرژمێری ئەزموونی دانیشتوان كە لەلایەن وەزارەتی پلاندانانەوە ئەنجامدراوە دەستیپێكرد،وەك چۆن ناحیەی رەشید لەسەر ئاستی پارێزگاری بەغدا هەڵبژێردرا بۆ دەستپێكردنی سەرژمێری ئەزموونی لەم ناوچەیە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : پەیوەندییەكی بەردەوام لە نێوان وەزارەتی پلاندانان و پارێزگار و هێزی ئەمنی كە زەویەكەی گرتووە بە نوێنەرایەتی سەركردایەتی پۆلیسی بەغدا، ئاسایشی نیشتمانی، هێزەكانی حەشدی شەعبی، هەروەها سەركردایەتی فیرقەی 17،جەختیشی لەوە كردەوە كە هەوڵەكان هەماهەنگ كراون بۆ بەردەوامبوون لە كارەكان و پێشكەشكردنی ئەو پشتگیرییە لۆجستییەی كە ستافی وەزارەتی پلاندانان پێویستی پێیەتی بۆ ئەوەی ئەم تاقیكردنەوە سەركەوتوو بێت.
    ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا وتی: ئێمە لە ڕێگەی سۆشیال میدیا و لە ڕێگەی موختارەوە خێزانەكانمان ئاڕاستە كرد بۆ ئەوەی هاوكاری تیمەكانی ئێستا بكەن بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری ئەزموونی بە مەبەستی سەرخستنی ئەم ئەركە نیشتمانییە كە عێراقییەكان ساڵانێكی زۆرە چاوەڕێی دەكەن.
    جگە لەوەش، عەلی عەریان ساڵح بەڕێوەبەری گشتیی سەرژمێری ڕایگەیاند : كادیرانی وەزارەتی پلاندانان یەكێك لە قۆناغە گرنگەكانی سەرژمێری جێبەجێ دەكەن، كە سەرەتای كاری ڕاستەقینەیە، كە تاقیكردنەوەیە سەرژمێری لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق، ئاماژە بەوە دەكات كە زیاتر لە (600) توێژەری ژن و پیاو دەستیان كردووە بە كاركردن بۆ ئەم ئەزموونە لە سەرانسەری عێراقدا.
    ئاماژەی بەوەشكرد : ئەم تاقیكردنەوە نزیكەی (86) گەڕەك دەگرێتەوە كە لە نێوان  شار و گوندەكاندا دابەشكراون، ئاماژەی بەوەشكرد ناوچەیەك لە بەغدا لە قەزای مەحمودییە لەناحیەی رەشید هەڵبژێردرا، لەگەڵ (6) گەڕەكی نیشتەجێبوون، لەنێویاندا (3) فرۆشگاكانی شار و هەمان شت لە لادێكان، و ڕۆژانی یەكەم بریتین لە پرۆسەی كۆكردنەوەی دوكان و بلۆكەكان، پاشان شەقامەكان ژمارەیان بۆ دانراوە، دواتر خێزانەكان دەژمێردرێن و فۆڕمی خێزانەكە پڕدەكرێتەوە.