مەندەلاوی لیژنەی دارایی ئاڕاستە دەكات كە پێداچوونەوەی كۆتایی بە خشتەكانی بودجە خێراتر بكات

سیاسی
  • 31-05-2024, 15:02
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ هەینی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەكالەت موحسین مەندەلاوی، ڕێنمایی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كرد بۆ خێراكردنی پێداچوونەوەی كۆتایی سەرجەم بڕگەكانی خشتەی یاسای بودجە بۆ ساڵی 2024، كە لەلایەن حكومەتەوە نێردراوە.
    لە بەیاننامەیەكی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەكالەت كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : مەندەلاوی جەختی لە پێویستی تەواوكردنی دەنگدان لەسەر ئەو خشتەی لە كاتی دانیشتنی داهاتوودا كردووەتەوە، بەتایبەتی كە بە شێوەیەكی  كاریگەر پێویستی  بە هاوڵاتی دەبێت، جەختیشی لەوە كردەوە كە دانیشتنەكەی دووشەممەی داهاتوو وەك وادەی پەسەندكردنیان دیاری دەكرێت.
    مەندەلاوی داوای لە لیژنەی دارایی كرد كە لە كۆتاییدا و بە وردی پێداچوونەوە بە هەموو خشتەكانی داهات و خەرجییەكان و تەرخانكردنەكاندا بكات و ڕێژەی كورتهێنان و ڕێگاكانی كەمكردنەوەیان دیاری بكات و ڕاپۆرتێكی گشتگیر ئامادە بكات كە پێشكەش بە ئەنجومەنی نوێنەران دەكرێت بۆ دەنگدان  بە هەموو ئەو تێبینیانەی كە لە بودجەی ساڵی   2023دا بوون.