ئاسایشی نیشتمانی دەستگیركردنی 158 تۆمەتبار لەم مانگەدا ڕادەگەیەنێت

ئەمنی
  • 31-05-2024, 14:35
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ڕۆژی هەینی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی دەستگیركردنی 158 تۆمەتباری لەم مانگەدا ڕاگەیاند.
    ئاژانسەكەلە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە  : بەردەوامە لە جێبەجێكردنی ئۆپەراسیۆنە چۆنایەتییەكانی لە سەرانسەری پارێزگاكانی وڵاتدا بەپێی هەوڵێكی هەواڵگریی دیار و ڕەزامەندی دادوەری وەك چۆن توانیویەتی لە ماوەی مانگی ئایاردا بۆ دەستگیركردنی (35) تۆمەتبار بە تیرۆر و (54) بازرگان و فرۆشەری ماددەهۆشبەرەكان،هەەروەها دەستگیركردنی (59) تاوانباری بێزاركەری لەرێگای ئەلیكترۆنی
    لە بەیاننامەكەدا ئەوەش هاتووە: لەسەر ئاستی ئابووری مەفرەزەكانمان دەستیان بەسەر زیاتر لە (3) هەزار تۆن گەنمی قاچاخ و خراپ و (55) تەن كەرەستەی نەشیاو بۆ خواردنی مرۆڤدا گرتووە.
    ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا وتی: لە ئەركی جیادا مەفرەزەكانمان ئۆپەراسیۆنی دەستگیركردنیان ئەنجامدا كە بریتی بوو لە لەنابردنی (7) تۆمەتبار كە بازرگانیكردن بە ئەندامەكانی جەستەی مرۆڤەوە بوون، هەروەها دوو تۆمەتبار كە سەر بە بزووتنەوە ئاینییە توندڕەوەكان بوون، ئەمە جگە لە دەستگیركردنی دوو تۆمەتبار بە بازرگانی شوێنەوار.