بەغدا - INA
ئەمڕۆ هەینی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی دەستبەسەرداگرتنی كۆگایەكی كەرەستە و چەك لە پارێزگای نەینەوا ڕاگەیاند.
شانەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تیایداهاتووە: بەپێی زانیارییە وورد و دروستەكان، بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری سەربازی بە هاوكاری هێزە ئەمنییەكانی زەویی، دەستیان بەسەر كۆمەڵێك كەرەستە و چەكدا گرتووە كە لە ژێر زەویدا شاردراونەتەوە لە ناوچەی كانگاكانی عەین جەحش لە نەینەوا.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : كەلوپەل و چەكەكان هی چەتەكانی تیرۆریستی داعش بوونە.