بەغدا - INA
ئەمڕۆ هەینی دەستەی كەشناسی وردەكارییەكانی بارودۆخی كەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینی زیادبوونی خۆڵبارین و دابەزینی كەمی پلەكانی گەرمای دەكرد.
لە بەیاننامەیەكی دەستەكەدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : كەش و هەوا بۆ سبەینێ شەممە ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور و بەرزبوونەوەی خۆڵ لە هەندێك شوێن، هەروەها پلەكانی گەرما كەمێك دادەبەزن.
ئاماژەی بەوەشكرد: ڕۆژی یەكشەممە كەش و هەوا ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور، هەروەها پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبنەوە لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكور، هەروەها هیچ گۆڕانكارییەك لە پلەكانی گەرما لە ناوچەكانی باشوور ڕوونادات.
كەشوهەوای ڕۆژی دووشەممە ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور، پلەكانی گەرما بەگشتی كەمێك بەرزدەبنەوە.
دۆخی پێشبینیكراوی كەشوهەوای وڵات بۆ ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو: كەش و هەوا ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور، پلەكانی گەرماش كەمێك بەرزدەبنەوە لە هەموو ناوچەكانی وڵات.