بەغدا - INA
ئەمڕۆپێنج شەممە عەبدولەتیف جەمال ڕەشید سەرۆك كۆمار باشتربوونی پەیوەندییەكانی نێوان حكومەتی فیدراڵی و حكومەتی هەرێم پشتڕاست كردەوە.
سەرۆكایەتی كۆمار لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تیایداهاتووە : سەرۆك كۆمار عەبدولەتیف جەمال ڕەشید، لە كۆشكی بەغدا پێشوازی لە شاندێكی سەرۆكی كوتلەكانی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەران كرد، و لە كۆبوونەوەكەدا باس لە پێشهاتە گشتیەكان كرا كە لە وڵاتەكەدا ڕوودەدەن.
لە درێژەی بەیاننامەكەدا هاتووە لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی دۆسیەی نوێنەرایەتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە وڵات و داواكاری عێراق بۆ كۆتاییهێنان بە ئەركەكەی كرا.
بە پێی بەیاننامەكە سەرۆك كۆمار جەختی لە گرنگی كاركردن لەگەڵ هەموو هێز و لایەنە سیاسییەكان لە پێناو بەرقەراركردنی ئاسایش و سەقامگیری لە وڵات و باشتركردنی باری گوزەرانی هاووڵاتیان كردەوە، بە ئاماژەدان بە باشتربوونی پەیوەندییەكانی نێوان حكومەتی فیدراڵی و حكومەتی هەرێمی كوردستان.
ناوبراو ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد كە سەرۆكایەتی كۆمار بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیكردنی هەوڵەكان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و تێپەڕاندنی ئاستەنگەكان، هەروەهاجەختی لەسەر گرنگی ڕۆڵی چاودێری ئەنجومەنی نوێنەران و ئەندامانی كوتلەی پەرلەمان لە پەسەندكردنی ڕەشنووسی یاساكان كە خزمەت بە هاووڵاتیان دەكەن.
ناوبراو ئاماژەی بەوەدا كە سەرۆكایەتی كۆمار چەندین ڕەشنووسی یاسای پێشكەش بە ئەنجومەنی نوێنەران كرد بۆ پەسەندكردن، لەوانە ڕەشنووسی یاسای دەستەی باڵای بەهێزكردنی ژنان، ڕەشنووسی یاسای ئەنجومەنی باڵای ئاو، ڕەشنووسی یاسای تایبەت بە یەكەم هەمواركردنەوەی یاسای ماددە هۆشبەرەكان و كاریگەرە دەروونییەكان، ڕەشنووسی یاسای خەڵاتی عێراق بۆ داهێنان، و ڕەشنووسی یاسای دەردانی زەوی و خانووبەرەی نیشتەجێبوون، ڕەشنووسی یاسای ئەنجومەنی فیدراڵی، ڕەشنووسی یاسای وەرگرتنەوەی داهاتی گەندەڵی، جگە لە چەندین ڕەشنووسی یاسا بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی ئەنجومەنی فەرماندەیی شۆڕشگێڕی هەڵوەشاوە.
ناوبراو جەختی لەوە كردەوە كە سەرۆكایەتی كۆمار سكاڵای زۆری لە بنەماڵەی دەستبەسەركراوان وەرگرتووە كە داوای ئازادكردنیان دەكەن، ئاماژەیە بۆ ئەوەی كە بە پشتبەستن بە ڕۆڵی فەخامەتی سەرۆك كۆمار، لیژنەیەك پێكهێنرا كە ئەنجومەنی باڵای دادوەری، وەزارەتەكانی داد و ناوخۆی و ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی لەخۆگرتبوو ، كە لیژنەكە بە جددی كاریان كردووە بۆ پشتڕاستكردنەوەی دۆسیەی زیندانییەكان، دەستبەسەركراوان و دەستگیركراوەكان تا ئێستا، نزیكەی (12,000) دوانزە هەزار دەستگیركراو كە سزاكانیان بەسەرچووە یان هیچ بڕیارێكی دادوەرییان لە دژی دەرنەچووە ئازاد كراوە.
لە بەرامبەردا سەرۆكی شاندی كوتلە كوردستانیەكان لە ئەنجومەنی نوێنەران هەوڵەكانی سەرۆك كۆماریان لە بەدواداچوون بۆ پرس و كاروباری هاووڵاتیان بۆ پشتیوانیكردن لە چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە وڵات بەرز نرخاند بۆ باشتر كردنی بارودۆخی ژیان و خزمەتگوزاری بۆ عێراقییەكان .