مالیكی و بارزانی جەخت لەسەر گرنگی پاراستنی هەماهەنگی و هاوكاری و لێكتێگەیشتن لە نێوان هێز و لایەنە سیاسییەكان دەكەنەوە

سیاسی
  • 31-05-2024, 13:33
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنج شەممە سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا نوری مالیكی جەختی لە گرنگی پاراستنی هەماهەنگی و هاوكاری و لێكتێگەیشتن لە نێوان هێز و لایەنە سیاسییەكان كردەوە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند : ئێوارەی ئەمڕۆ مالیكی لە نووسینگەكەی پێشوازی لە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و شاندی یاوەری كرد، لە میانی كۆبوونەوەكەدا پێشهاتەكانی بواری سیاسی و دۆخی ئەمنی وڵات تاوتوێ كرا و كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان حكومەتی فیدراڵی و هەرێم و چۆنیەتی دۆزینەوەی رێگا چارەسەر بۆ چارەسەركردنی كێشەكە بە تەواوی و كۆتایی تاوتوێ كران.
    بەپێی بەیاننامەكە هەردوولا جەختیان كردەوە لە گرنگی پاراستنی و هەماهەنگی وهاریكاری ولێكتێگەیشتنی نێوان هێز ولایەنە سیاسیەكان،بەشێوەیەك پارێزگاری لەئاسایش و سەقامگیری و سەرجەم ئالینگاری و ئاستەنگەكان تێپەڕێنێت،لەژێر رۆشنایی رێككەوتنی سیاسی لایەنەكان لە ئیدارەی دەوڵەت و مەنهەجی وەزاری حكومەتی فیدراڵی.