بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران تەواوبوونی لێكۆڵینەوە و شیكاری خشتەكانی بودجەی ساڵی 2024ی ڕاگەیاند.
سەرۆكی لیژنەكە عەتوان عەتوانی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران دیراسە و شیكردنەوەی خشتەكانی بودجەی گشتی ساڵی 2024ی تەواو كرد و ئێستا لە پرۆسەی ئامادەكردنی ئەو ڕاپۆرتەیە كە دەخرێتە بەردەم ئەنجومەنی نوێنەران، و وتیشی: خشتەی بودجە دەرفەتێك نییە بۆ دابەشكردنی تەرخانكردنی دارایی بەسەر دامەزراوەكاندا، بەڵكو پێداچوونەوەیە بەو بابەتانەی لە ساڵانی ڕابردوودا خەرجكراون و داڕشتنی سیاسەتێكی نوێی خەرجكردن.
ئاماژەی بەوەشكرد: لیژنەكە هەوڵدەدات ڕێگایەكی نوێ بۆ خەرجكردن دابڕێژێت بە شیكردنەوەی بودجەكانی پێشوو، لەو ڕاپۆرتەشدا كە پێشكەش دەكرێت، سەرجەم ئەو تێبینیانە دەخرێنەڕوو كە لەگەڵ بودجەی ساڵی 2023دا بوون.
رونیشیكردەوە: زیادبوونی خەرجییەكانی ئێستا بە بڕی 13 تریلیۆن دینار لە بودجەی ساڵی 2023دا هەیە، كە بەهۆی دابەزینی خەرجییەكانی وەبەرهێنانەوە قەرەبووكراوەتەوە.
سەبارەت بە دامەزراندنەكان لە بودجەی ساڵی 2024، عەتوانی تەئكیدیكردەوە: هیچ دامەزراندنێك لە بودجەی ئەمساڵدا نییە چونكە لە بودجەی پێشوودا مادەیەكی یاسایی هەیە كە سەرجەم دامەزراندنەكانی ڕاگرتبوو، و وتیشی: بودجەی بەكاربەر نزیكەی 165 ترلیۆن دینار پێكدەهێنێت.
راشیگەیاند: ئەمساڵ زیاتر لە سەد پڕۆژەی وەبەرهێنان نزیك دەبینەوە، سەبارەت بە كەرتی تەندروستیش زیاتر لە سەد نەخۆشخانە هەیە كە لەماوەی ئەمساڵ و سەرەتای ساڵی داهاتوو دەكرێتەوە.
عامری سهردانی ناوچهی سنووری قائیم دهكات