بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەكالەت موحسین مەندەلاوی، جەختی لە گرنگی بەردەوامیدان بە گفتوگۆكانی نێوان بەغداد و هەولێر بە ئامانجی دۆزینەوەی چارەسەر بۆ كێشە هەڵپەسێردراوەكان بە پێی دەستوور كردەوە.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەكالەت لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، موحسین مەندەلاوی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەكالەت، لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی لە بەغدا، پێشوازیی لە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و شاندی یاوەری كرد.
ئاماژەی بەوەشدا: لە كۆبوونەوەكەدا هەردوولا باسیان لە پێشهاتە گشتییەكانی پڕۆسەی سیاسی كرد،و جەختیانكردەوە: لەسەر پێویستی هەوڵی هاوبەشی هەموو هێزە سیاسییەكان بۆ پشتیوانیكردن لە جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەت، دوور لە جیاوازییە سیاسییەكان، و خزمەتكردنی نیشتمان و هاوڵاتی بە گرنگترین ئامانج بۆ هەمووان.
بەپێی بەیاننامەكە، مەندەلاوی جەختیكردەوە: كە بەردەوامی دیالۆگەكان لە قۆناخی ئێستادا زۆر گرنگە، چونكە بەشدارە لە سەقامگیركردنی دۆخی سیاسی و دۆزینەوەی چارەسەری بنچینەیی و كۆتایی بۆ كێشە هەڵپەسێردراوەكان بە پێی دەستوور، داواشی كرد، پێویستە وەزارەتەكانی هەرێم هاوكاری وەزارەتە فیدراڵییەكان بكەن بەپێی تایبەتمەندییەكانیان، بۆ ئەوەی كارەكان ڕێكبخەن و زۆرترین سوود بۆ وڵاتەكە بەدەستبهێنن.