بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی رایگەیاند: گەشتی 28 هەزار و 957 حاجی بۆ خاكی پیرۆز پارێزراوە.
شانەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: بە ڕێنمایی فەرماندەی گشتی هێزەچەكدارەكان، یەكە ئەمنییە قارەمانەكانمان بە هەموو جۆرەكانیەوە بەردەوامن لە پلانی پاراستنی جوڵەی حاجیان بۆ ماڵی پیرۆزی خودا و گەشتیان بۆ ئەمساڵ، بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی مەیدانی لەلایەن لیژنەی باڵای ئاسایش بە سەرۆكایەتی وەزیری ناوخۆ و بە چاودێری و سەرپەرشتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، و كاراكردنی بارەگای كۆنتڕۆڵ لە هەر 160كیلۆمەترێك لە نوخەیەب و عەرەر بارەگای كۆنتڕۆڵ لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان.
ئاشكراشیكرد: كارەكان بەردەوامن بە بەدواداچوونی بەردەوام لەلایەن بەڕێوەبەری دەستەی ئۆپەراسیۆنەكان و ئەفسەرانی پەیوەندییەكان و نوێنەری سەرجەم وەزارەت و دەزگا و بەڕێوەبەرایەتییە پەیوەندیدارەكان و بە پاڵپشتییەكی بەرچاو لەلایەن هێزی ئاسمانی و فڕۆكەوانی سوپا و كراوەیی یەكە ئەمنییەكان لە سوپا و ناوخۆ و هێزەكانی حەشدی شەعبی بۆ ماوەی سەدان كیلۆمەتر، و بە هەماهەنگی ئاست بەرز لەگەڵ ستافی دەستەی حەج و عومرە.
رونیشیكردەوە: ژمارەی گەشتی حاجیان تا ئێستا لەڕێگەی ئاسمانییەوە گەیشتووەتە (13 هەزار و 549) حاجی لە فڕۆكەخانەكانی بەغدا و نەجەفی ئەشرەف و بەسرە و كەركوك و هەولێر و سلێمانی، هاوكات ژمارەی گەشتی وشكانی گەیشتووەتە (15 هەزار و 408) حاجی لە پارێزگا جیاجیاكانی عێراق بە كوردستانیشەوە، لەگەڵ خزمەتی بێوێنە و فەراهەمكردنی شوێن بۆ سەردانكەران بەدرێژایی ڕێگەی وشكانی و ئاسانكاری جووڵەیان بە ئاسانی لە دەروازە سنوورییەكان و فڕۆكەخانەكانەوە.