بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق شێخ قەیس خەزعەلی، لەگەڵ سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان مەسرور بارزانی، پەیوەندی نێوان بەغدا و هەولێر و دۆسیەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمیان تاوتوێكرد.
نوسینگەی شێخ خەزعەلی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەمڕۆ ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق شێخ قەیس خەزعەلی لە نوسینگەی خۆی لە بەغدا پێشوازی لە سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان مەسرور بارزانی كرد.
ئاماژەی بەوەشكرد: لە میانەی كۆبوونەوەكەدا پێداچوونەوە بە پێشهاتەكانی دۆخی سیاسی و ئەمنی وڵات و پەیوەندی نێوان حكومەتی فیدراڵی و هەرێمی كوردستان كرا.
شێخ خەزعەلی جەختیكردەوە: لە گرنگی چارەسەركردنی ناكۆكییەكانی نێوان حكومەتی فیدراڵی و هەرێم، بەتایبەتی سەبارەت بە بودجە بەگوێرەی دەستوور و یاسا و ڕەچاوكردنی مافەكانی هەموو گەلی عێراق، و وتیشی: پێویستە فەرمانبەرانی هەرێم بە بەردەوامی مووچەكانیان وەربگرن، ئەمەش شایستەیەكی دەستوری و یاساییە
لای خۆیەوە مەسرور بارزانی ستایشی هەڵوێستی نیشتمانپەروەرانەی شێخ خەزعەلی كرد، بەتایبەتی داواكارییەكەی بۆ گرنگی كاركردن بۆ دڵنیابوون لەوەی فەرمانبەرانی هەرێم شایستە داراییەكانیان وەربگرن.