وەزیری كۆچ گەڕانەوەی نزیكەی 900 ئاوارە لە دوایین كەمپەكانی سلێمانی رادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 30-05-2024, 18:33
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزیری كۆچ و كۆچبەران ئیڤان فایق جابرۆ، گەڕانەوەی نزیكەی 900 ئاوارە لە دوایین كەمپەكانی شاری سلێمانی بۆ ناوچە ڕەسەنەكانیان ڕاگەیاند.
    وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: جابرۆ گەڕانەوەی (872) ئاوارە لە كەمپی (ئاشتی) كە دوا كەمپی پارێزگای سلێمانییە، بۆ ناوچە ڕەسەنەكانی نیشتەجێبوونیان لە ناحیەی یەسرب لە پارێزگای سەڵاحەدین و و قەزای شەنگال لە پارێزگای نەینەوا ڕاگەیاند.
    ئاشكراشیكرد: بە پشتبەستن بە ڕێنماییەكانی وەزیر، كادیرانی وەزارەت (چەكی)ی ئەو یارمەتیە داراییەیان ڕادەستی خێزانە گەڕاوەكان كرد كە بڕی چوار ملیۆن دینار بوو، جگە لە كەلوپەلی وەك (شاشە پلازما، تەباغ، ساردكەرەوە) و كەرەستەی یارمەتی بۆ خێزانە گەڕاوەكان.