بەغدا –INA
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی ، كردنەوە و كارپێكردنی 200 وێستگەی گواستنەوە و دابەشكردنی كارەبا ڕادەگەیەنێت و فەرمانی كرد هەوڵەكان بخەنەگڕ لە وەرزی هاویندا و بەرپرسان بەشێوەیەكی مەیدانی ئامادەبن.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی ( INA )نێردراوەتێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، ئەمڕۆ پێنجشەممە كردنەوە و كارپێكردنی 200 وێستگەی تایبەتی بە گواستنەوە و دابەشكردنی وزەی كارەبا ڕاگەیاند لەچوارچێوەی قۆناغی یەكەمی پاكێجی پرۆژەكانی چارەسەركردنی جەنجاڵی تۆڕەكانی گواستنەوە و دابەشكردنی كارەبا لە بەغداد و ژمارەیەك پارێزگا لە ڕێگەی فەرمانگەی تەلەفزیۆنییەوە لە بارەگای وەزارەتی كارەبا بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەرە گشتییە پەیوەندیدارەكان".
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە سودانی پێداچوونەوەی بۆ ئاستی بەرهەمهێنانی ئێستا كرد لە هەموو وێستگەكانی كارپێكردن و ئاماژەی بە گرنگی ئەم پڕۆژانە كرد بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشانەی كە لە تۆڕەكاندایە لەسەر ئاستی پارێزگاكانی نەینەوا و بەسرە و جیاوازیەكی بەرچاو لە جێبەجێكردنی سیستەمەكە بەدەست دەهێنێت و ئەوەشی ڕوونكردەوە كە كێشەكانی وزەی كارەبا لە پرۆسەی بەرهەمهێنانی وزەدا نییە بەڵكو لە كەرتی گواستنەوە و دابەشكردندایە".
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە "هەروەها ئاماژەی بەوەشكرد كە حكومەت هەر لە سەرەتاوە جەختی لە تێڕوانینی خۆی كردۆتەوە بۆ گرتنەبەری چەند ڕێگایەك بۆ چارەسەركردنی كێشەی كارەبا، بۆیە پڕۆژەكانی وێستگەی سووڕی تێكەڵ و وزەی خۆریان كردەوە و خوێندنەوە بۆ دامەزراندنی وێستگەی بەرهەمهێنانی نوێ دەكرێت، هەروەها تیشك خرایە سەر نەهێشتنی جەنجاڵی لە گواستنەوە و دابەشكردندا و جەختی كردەوە لەسەر ئەوەی وێستگە گواستراوەكان كە لە ئێستادا كاریان پێدەكرێت چارەسەری كۆتایی بۆ كێشەی جەنجاڵی ناكەن، چونكە چارەسەرێكی كاتین و لەوانەیە بارودۆخێكی مەترسیدار لەسەر تۆڕی نیشتمانی دروست بكات".
هەروەها ئەوەیش هاتووە "سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران جەختی كردەوە لەسەر خستنەگڕی هەوڵەكان لە ماوەی سێ مانگی داهاتوودا و هەموو تەكنیكییەكان لە بارەگای فەرمانگەكانەوە بچنە شوێنە مەیدانییەكان و ئاماژەی بە ژمارەیەك سكاڵای زۆر كرد لەم دواییانەدا بەهۆی بڕینێكی زۆرەوە لە كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا، هەروەها چەند حاڵەتێكی گوێنەدان و فەرامۆشكردنی دەستنیشان كرد لەلایەن هەندێك لە بەڕێوەبەرانی چاككردنەوە و لقەكانەوە و زۆری پچڕانەكان دەبێتە پاساوێك بۆ لێخۆشبوون لە بەرپرسیارێتی".
لەراگەیندراوەكە ئاماژە بەوە كراوە" قۆناغی یەكەمی پاكێجی چارەسەركردنی جەنجاڵییەكان، كە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران كردنەوەی ڕاگەیاند، پڕۆژەكانی وێستگەی گواستنەوەی كارەبای پەستانی بەرز 48 پڕۆژە بە توانای كۆی گشتی 3846 ئێم. ڤی . ئەی لەخۆدەگرێت، هەروەها دروستكردنی هێڵەكانی گواستنەوەی وزەی كارەبایی پەستانی بەرز كە درێژێكەی دەگاتە 1177 كم، لەگەڵ دروستكردنی وێستگەی دابەشكردنی كارەبا بە ڤۆڵتیەی (11/33 kV ) ، كە ژمارەیان 152 وێستگەیە بە توانای نوێی كۆی گشتی 5571.2 ئێم. ڤی . ئەی، هەروەها دروستكردنی ڤۆڵتیەی نوێی بە توانایی (11 ك.ف) لەخۆ دەگرێت بۆ لابردنی باری وێستگەكان و چارەسەركردنی جەنجاڵییەكان بەبۆنی 1101 فیدەر".
ئەمانەی خوارەوە گرنگترین ئەو خاڵانەن كە لە وتارەكەی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەیان پێكرا:
🔷 ئەم پاكێجەی پڕۆژەی قۆناغی یەكەم جیاوازیمان پێدەدات لە كاركردن و یارمەتیمان دەدات لە كەمكردنەوەی بەفیڕۆدان.
🔷 ونبوانی ناوی تۆڕەكە دەبێتە هۆی بەفیڕۆدانی وزە و سامانی گشتی.
🔷 پێویستمان بە تێڕوانین و خشتەی كات هەیە بۆ لابردنی وێستگە كاتییەكان بۆ ئەوەی تۆڕی نیشتمانی سەقامگیر بێت.
🔷 ڕۆژانە لە فیدەرەكانی دابەشكردنی 11 كەی ڤی پچڕان هەیە، ئەمەش دەبێتە هۆی ماندووبوون و گلەیی كردنی هاوڵاتیان لە ئەنجامی پچڕانێكی زۆر لە كاتی پێدانی كارەبادا.
🔷 زۆری لەكاركەوتن و پچڕان پاساوێكی بەسە بۆ لێخۆشبوون لە بەڕێوەبەرانی لق و بەرپرسانی بەشی چاككردنەوە.
🔷 ئەنجومەنی وەزیران پشتیوانی لە وەزارەتی كارەبا دەكات و تەرخانكردنی پێویست تەرخانكراوە و دەسەڵاتیش دراوە بە بەرپرسانی.
🔷 ڕۆژانە بەدوداچوون بۆ خشتەی كارەبا دەكەم لە هەمەو پارێزگاكان.
🔷 هەندێك نەفس نزم هەن كاری تێكدەرانە لە سیستەمەكەدا ئەنجام دەدەن، چونكە كەسانێك هەن كە حەزیان لەو سەقامگیرییە نییە كە لە وڵاتەكەدا بەدەست هاتووە.
🔷 بێدەنگ بوونی بەرپرس لە بوونی كێشە لە سیستەمەكە، بە كەمتەرخەمی یان تێكدانی بە ئەنقەست دادەنرێت.
🔷 پیویستە بەڕێوەبەری گشتی دابەشكردن نووسینگەكەی بەجێبهێڵێت و بەشێوەیەكی مەیدانی ئامادە بێت، هەروەها پێویستە بریكارەكانی وەزارەت سەردانی مەیدانی بەردەوام ئەنجام بدەن.
🔷 وەرزی هاوین وێستگەیەك دەبێت بۆ هەڵسەنگاندنی كارەكانی وەزارەتەكە.