پەرلەمان بە فەرمی ئەوەی ڕەتكردەوە كە هیچ بڕە پارەیەكی زۆر بۆ پەرلەمانتاران خەرجكردبێت بەمەبەستی حەجكردن

سیاسی
  • 30-05-2024, 13:44
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەنجومەنی نوێنەران ئەمڕۆ پێنجشەممە رەتیكردەوە، كە هیچ بڕە پارەیەكی بۆ پەرلەمانتاران خەرجكردبێت بەمەبەستی حەجكردن، جەختی لەوە كردەوە كە رێوشوێنی یاسایی دەگرێتەبەر دژی هەر لایەنێك كە هەوڵی تۆماتباركردنی دەسەڵاتی یاسادانان دەدات.
    فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA)،  نێردراوە تێیدا هاتووە "هەندێك لە ماڵپەڕە هەواڵییەكان، لەنێویاندا ماڵپەڕی (بغداد حدس)، ئەو هەواڵەیان بڵاوكردوەتەوە كە هیچ بنەمایەكی نییە".
    فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران"ئەم هەواڵە شەرمەزارییە دوورە لەراستی و دروستی بێ بنەماییە ،بۆیە ئەنجومەنی نوێنەران مافی خۆیەتی ڕێوشوێنی یاسایی لە دژی هەر لایەنێك بگرێتەبەر كە هەوڵی تۆمەتباركردنی دەسەڵاتی یاسادانان دەدات بە بڵاوكردنەوە زانیاری هەڵە، و كە ئەمە دژایەتی ئازادی ڕۆژنامەگەری و میدیا دەكات ".