سەرۆك وەزیران لەگەڵ بارزانی تاوتوێی ئەو ڕێوشوێنانەی حكومەت كە لە بوارەكانی خزمەتگوزاری و ئابووریدا گیراونەتەبەر كرا

سیاسی
  • 30-05-2024, 13:32
  • +A -A

    بەغدا –INA
    سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانی عێراق تاوتوێی بارودۆخی گشتی عێراق و گفتوگۆیان لەسەر ئەو ڕێوشوێنانەی حكومەت كە لە بوارەكانی خزمەتگوزاری و ئابووریدا گیراونەتەبەر كرا.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی ( INA )نێردراوەتێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ پێنجشەممە پێشوازی كرد لە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانی عێراق".
    بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە لە میانەی دیدارەكەدا" تاوتوێی بارودۆخی گشتی عێراق كرا و گفتوگۆیان لەسەر ژمارەیەك دۆسیە و بابەت كرد لەسەر ئاستی نیشتمانی و ئەو ڕێوشوێنانەی حكومەت كە لە بوارەكانی خزمەتگوزاری و ئابووریدا گیراونەتەبەر، بەمەبەستی بەدیهێنانی گەشەپێدانی بەردەوام كە كاریگەرییەكانی ڕەنگدانەوەی لەسەر دۆخی هاوڵاتیان دەبێت لە سەرانسەری عێراق".
    لە راگەیندراوەكە ئەوەیش هاتووە كە" لە دیدارەكەدا تاوتوێی دۆسیە هاوبەشەكان كرا و جەختیان لەسەر بەردەوامبوونی كۆبوونەوەكان و وتوێژی بنیاتنەر كردەوە، بە ئامانجی چارەسەركردنیان بەگوێرەی یاسا و بڕگەكانی دەستوور بۆ بەدیهێنانی بەرژەوەندییە باڵاكانی وڵات".