سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان گەیشتە بەغدا

سیاسی
  • 30-05-2024, 11:59
  • +A -A

    هەولێر -INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە 5/30 مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی فیدراڵ و بەرپرسانی دیكەی حكومەتی فیدراڵ و سەركردە و بەرپرسانی لایەنە سیاسییەكانی عێراق گەیشتە بەغدا. 
    نووسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆك وەزیران سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیندراوێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە تێیدا هاتووە": لە كۆبوونەوەكاندا، جیا لە تاوتوێكردنی دوایین گۆڕانكاری و پێشهاتەكانی دۆخی سیاسی و ئەمنی عێراق ،  گفتوگۆ لەبارەی پێویستی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵ لە سەر بنەمای دەستوور، بەتایبەتی دابینكردنی مووچە و ماف و شایستە داراییەكانی خەڵكی كوردستان دەكرێت ".
     نووسینگەكەی هەروەها رایگەیاند، بەشێكی دیكەی گفتوگۆكانی تایبەت دەبن بە "برەودان بە هاریكاری و هاوئاهەنگیی نێوان هەردوولا لەپێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی كوردستان."