كەشناسی وردەكارییەكانی كەشوهەوای وڵاتەكە بۆ چەند ڕۆژێكی داهاتوو بڵاودەكاتەوە

ناوخۆ
  • 30-05-2024, 11:47
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستەی كەشناسی پێشبینیەكانی بۆ كەشوهەوای چەند رۆژێكی داهاتوو وردەكارییەكانی كەشوهەوای وڵاتەكەی راگەیاند، لە كاتێكدا چاوەڕوانی خۆڵبارین دەكات لە چەند رۆژی داهاتوودا.
    دەستەی كەشناسی لەراگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە تێیدا هاتووە " كەشوهەوا بۆ سبەینێ، هەینی، ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور، و پلەكانی گەرما لە ناوچەی ناوەڕاستدا كەمێك كەم دەبنەوە، لە كاتێكدا لە ناوچەكانی باكوور و باشوور هەر وەك  خۆی دەبێت".
    لە راگەیندراوەكەدا هاتووە كە "كەشوهەوای ڕۆژی شەممە بەگشتی ساماڵ دەبێت  لەگەڵ هەندێك هەورە ،هەروەها دواتر خوڵ دەبارێت و ئەمەیش دەبێـتە هۆی كەم بوونەوەی ودابەزینی پلەی گەرما".
    هەروەها ئاماژە بەوەیش كراوە كە، "كەشوهەوا بۆ ڕۆژی یەكشەممە ساماڵ دەبێت، پلەكانی گەرماش كەمێك لە سەرانسەری وڵاتدا بەرز دەبنەوە".
    لە درێژەی راگەیندراوەكە هاتووە" كەش و هەوای ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو، ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما لە سەرانسەری وڵاتدا كەمێك بەرز دەبنەوە".