لە دیوانیە سێ‌ كەس بەتۆمەتی بازرگانیكردن بە كەلوپەلی شوێنەوار دەستگیردەكرێن

ئەمنی
  • 29-05-2024, 22:10
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی ناوخۆ، دەستگیركردنی سێ كەسی بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە كەلوپەلی شوێنەوار لە دیوانیە ڕاگەیاند.
    وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: لە چوارچێوەی هەوڵەكانی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و نەهێشتنی تیرۆر لە دیوانیە بۆ دەستگیركردنی داواكراوان، مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتییەكە لەبەر رۆشنایی زانیاریی هەواڵگریی دروست، بەردەوام دەبن لە ئەركە ئەمنییەكانیان، و جێبەجێكردنی فەرمانی دەستگیركردن كە لە لایەن دادگا پەیوەندیدارەكانەوە دەرچووە لە چوارچێوەی كەرتی بەرپرسیارێتی بۆ ئەوەی ئاسایش و سەقامگیری لە پارێزگادا بەرز بكەنەوە.
    ئاشكراشیكرد: مەفرەزەكانی بەشی هەواڵگری و نەهێشتنی تیرۆر لایەنی بچووك (یەكەی زەورا - یەكەی جەزائیر - یەكەی سادق) توانیان، لە ڕێگەی بۆسەیەكی وردەوە، 3 تۆمەتبار كە دانیشتووی پارێزگاكانی زیقار و موسەننا و دیوانیە بوون دەستگیربكەن، دەستیشیان گرت بەسەر پەیكەرێكدا لە شێوەی پیاوێكی شارستانی سۆمەری و هەروەها 6 كەلوپەلی شوێنەواری بە قەبارەی جیاواز.
    ئاماژەی بەوەشدا: دەستبەجێ ڕێوشوێنی یاسایی پێویست لە دژیان گیراوەتەبەر.