بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزیری بەرگری سابت عەباسی، سەردانێكی فەرمی بۆ كۆماری ئیتاڵیا ئەنجامدا.
وەزیر لە بەیاننامەیەكی كورتدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئێمە ئێستا لە سەردانێكی فەرمیداین بۆ كۆماری ئیتاڵیا بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ وەزیری بەرگری ئیتاڵیا گویدۆ كرۆسێتۆ و بۆ شارەزابوون دەربارەی پیشەسازی سەربازی ئیتاڵیا.