بەغداد - INA
لیژنەی نیشتمانی هەمیشەیی بۆ ڕێكخستنی چەك و سنورداركردنی چەك لە دەستی دەوڵەت سەر بە وەزارەتی ناوخۆ، ئەمڕۆ چوارشەممە تەئكیدیكردەوە: كە قۆناغی دووەمی هەڵمەتی كڕینی چەكی قەبارە مامناوەند لە هاووڵاتیان لە 1ی ئایارەوە دەستیپێكردووە و تا كۆتایی ساڵ بەردەوام دەبێت.
وتەبێژی لیژنەكە عەمید زیاد قەیسی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: بەپێی ڕێنماییەكانی وەزیری ناوخۆ و بە سەرپەرشتی بریكاری وەزارەت بۆ كاروباری پۆلیس و سەرۆكی لیژنەی هەمیشەیی نیشتمانی بۆ ڕێكخستنی چەك و سنوورداركردنی لە دەستی دەوڵەت، قۆناغی دووەمی پرۆسەی كڕینی چەكی مامناوەند لە هاوڵاتیان لە یەكی ئایاری 2024 دەستی پێكرد و ئەم هەڵمەتە تا سی و یەكی كانوونی یەكەمی 2024 بەردەوام دەبێت، واتە تا كۆتا ڕۆژەكانی ئەمساڵ.
ئاشكراشیكرد: پڕۆسەی ناونوسین بۆ هاوڵاتیانە ئەنجام دەدرێت كە دەچنە فەرمانگەكانی تۆماری چەك بۆ پرسیاركردن و لێپرسینەوە لە چۆنیەتی ڕادەستكردنی چەكی مامناوەند و وەرگرتنی ئەو بڕە پارەیەی كە بۆ ئەم چەكە تەرخانكراوە فەرماندە و فەرماندەكانی پۆلیس بە بڕی “یەك ملیار دینار” پاڵپشتیكران بۆ هەر فەرماندەییەكی پۆلیس لە هەموو ناوچەكانی عێراق جگە لە هەرێمی كوردستانی عێراق بۆ كڕینی چەك لە هاووڵاتیان.
رونیشیكردەوە: لیژنەی لێكۆڵینەوە و پێشبینیكردنی چەك پێكهێنراون و داوا لە هاوڵاتیانی عێراقی دەكەین كە چەكی مامناوەندیان هەیە بیفرۆشن بە دەوڵەت بۆ ئەوەی ڕێكخستن و لیستی چەك هەبێت، و ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەكان توانای پاراستنی هاوڵاتیانیان هەیە و ئاسایش سەقامگیرە، پێویستمان بە ڕۆڵی میدیا هەیە لە پەخشكردنی بەرنامەكانی پەروەردە و هۆشیاری لەسەر ئەم بابەتە بۆ بەرزكردنەوەی سەقامگیری و ئاشتی كۆمەڵایەتی.