سەرۆك وەزیران و فراكسیۆنی نەوەی نوێ جەخت لە گرنگی هەماهەنگی نێوان دەسەڵاتی جێبەجێكردن و یاسادانان دەكەنەوە

سیاسی
  • 29-05-2024, 20:57
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە ئەنجومەنی نوێنەران جەختیان لە گرنگی هەماهەنگی نێوان دەسەڵاتی جێبەجێكردن و یاسادانان كردەوە.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، پێشوازی لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران لە فراكسیۆنی نەوەی نوێ كرد.
    لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: لە كۆبوونەوەكەدا باس لە بارودۆخی گشتی وڵات و بارودۆخی هەرێمی كوردستانی عێراق كرا و تاوتوێی هەنگاوەكانی حكومەت كرا لە جێبەجێكردنی ئەولەویەتەكانی بەرنامەكەی لە چاكسازیی ئابووری، دابینكردنی خزمەتگوزاری، و كەمكردنەوەی ڕێژەی بێكاری و هەژاری، لە ڕێگەیەك كە یارمەتیدەرە بۆ گەیشتن  بە گەشەپێدان كە لە دۆخی ئابووری و كۆمەڵایەتی بە گشتی ڕەنگ دەداتەوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد: لە كۆبوونەوەكەدا جەختكرایەوە لەسەر گرنگی هەماهەنگی و یەكخستنی كارەكانی نێوان دەسەڵاتی جێبەجێكردن و یاسادانان، كە لە بەرژەوەندی باڵای وڵاتدایە.
    هەروەها تەئكیدیكراوە: كە پێویستە هێزە سیاسییەكان هەوڵی پێویست بدەن بۆ چارەسەركردنی دۆسیە و جیاوازییەكان لە تێڕوانینەكاندا، بە ئامانجی باشتركردنی سەقامگیری لە سەرانسەری عێراقدا و پاراستنی ڕێبازێكی دیموكراسی كە پشتگیری دەوڵەت و دامەزراوەكانی بكات.