بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید و سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەكالەت موحسین مەندەلاوی، جەختیان لە سەر پێویستی خێراكردنی پەسندكردنی خشتەكانی بودجە كردەوە.
سەرۆكایەتی كۆمار لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال رەشید پێشوازیكرد لە موحسین مەندەلاوی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەكالەت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: لە میانی دیدارەكەدا، كە ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێوەچوو، بارودۆخی گشتی وڵات و پێشهاتە سیاسی و ئابوری و ئەمنییەكان تاووتوێ كران، هەروەها جەخت لەسەر گرنگی چڕكردنەوەی هەوڵەكانی نێوان هێزە سیاسییەكان كرایەوە بۆ یەكلاكردنەوەی كێشە گرنگەكانی پەیوەست بە پێداویستییەكانی هاووڵاتیان و تەواوكردنی شایستە دەستورییەكان.
هەروەها سەرۆك كۆمار جەختیكردەوە: لە گرنگی بەهێزكردنی هاریكاری نێوان سەرۆكایەتی كۆمار و ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دانان و پەسندكردنی یاسا گرنگەكان، هەروەك ئاماژەی بە پێویستی درێژەدان بە كاری هاوبەش لەنێوان هێزە سیاسییەكان كردەوە بۆ پەسندكردنی خشتەكانی بودجە بەشێوەیەك كە گەرەنتی مافی هاووڵاتیان و گەشەكردنی پرۆسەی بونیادنان و ئاوەدانكردنەوە لە سەرجەم پارێزگاكاندا بكات.
تەئكیدیشیكردەوە: لەسەر پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و باشتركردنی بارودۆخی ژیان و بەدیهێنانی پەرەپێدانی بەردەوام لە سەرتاسەری عێراقدا.
لەلایەن خۆیەوە موحسین مەندەلاوی دوپاتیكردەوە: كە هاوڕایە لەگەڵ پێشنیارەكانی بەڕێز سەرۆك كۆمار لەبارەی گرنگی هاریكاری نێوان سەرۆكایەتی كۆمار و ئەنجومەنی نوێنەران لەپێناو بەهێزكردنی رۆڵی چاودێری و یاسادانانی ئەنجومەن.