سەرۆك كۆمار جەخت لە گرنگی بەهێزكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان عێراق و بەریتانیا دەكاتەوە

سیاسی
  • 29-05-2024, 18:58
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، جەختی لە گرنگی بەهێزكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان عێراق و شانشینی یەكگرتوو كردەوە.
    فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال رەشید پێشوازیكرد لە ستیڤن چارلس هیچن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق.
    ئاشكراشیكرد: لەدیدارەكەدا، كە ئەمڕۆ چوارشەممە 29-5-2024 لەكۆشكی بەغداد بەڕێوەچو، سەرۆك كۆمار جەختی لەگرنگی بەهێزكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان عێراق و بەریتانیا و فراوانكردنی ئاسۆی هاریكارییە ئابوری و وەبەرهێنان و تەكنەلۆژییەكان و روبەڕوبونەوەی كاریگەرییەكانی گۆڕانی كەشوهەوا كردەوە.
    هەروەها سەرۆك كۆمار ئاماژەی بەسەقامگیری ئەمنی و سیاسیی وڵات و كاریگەرییە ئەرێنییەكانی كرد لە بوارەكانی ئابوری و خزمەتگوزاری و بژێوی، تەئكیدیشی لە پەرۆشیی عێراق كردەوە بۆ بەهێزكردنی پەیوەندی هاوسەنگ لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكە لەسەر بنەماكانی دراوسێیەتی باش و بەشێوەیەك كە ئاسایش و سەقامگیری و سەروەریی نیشتمانی بپارێزێت.
    لەلای خۆیەوە باڵیۆزی بەریتانیا جەختی لە خواستی وڵاتەكەی كردەوە بۆ بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی هاریكاری و دۆستایەتی لەگەڵ عێراق و پشتیوانیكردنی لە بوارەكانی گەشەپێدانی ئابوری و كۆمەڵایەتی و بونیادنان و ئاوەدانكردنەوەدا.