مالیكی: پێویستە كاری هاوئاهەنگی بكرێت بەپێی پلانێكی جێبەجێكار خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتیانی بەغداد دابین بكات

سیاسی
  • 29-05-2024, 18:43
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا نوری مالیكی، جەختیكردەوە: پێویستە كاری هاوئاهەنگی بكرێت بەپێی پلانێكی جێبەجێكار كە خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتیانی پارێزگای بەغداد دابین بكات.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا نوری مالیكی، پێشوازی لە پارێزگاری بەغداد عەبدولموتتەلیب عەلەوی كرد بەیاوەری ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا، و لە دیدارێكدا چەندین دۆسیەیان تاوتوێ كرد لەوانە ئەو بابەتانەی پەیوەندییان بە كارەكانی حكومەتی خۆجێییەوە هەیە بە باڵەكانی ئەنجومەنی پارێزگا و باڵی جێبەجێكاری پارێزگای بەغداد.
    رونیشیكردەوە: هەر لە دیدارەكەدا باس لە بارودۆخی سیاسی و شایستەكانی داهاتوو كرا و ، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: خەڵكی بەغدا  چاویان لە حكومەتی ناوخۆیی دەكەن و پێشبینی دەكەن هەموو هەوڵێك بدات بۆ بنیاتنانەوە و دابینكردنی ژێرخان و خزمەتگوزاری بۆ بەغدای پایتەخت.
    بەپێی بەیاننامەكە، مالیكی جەختیكردەوە: لە پێویستی كاری هاوئاهەنگی بەگوێرەی دیدگایەكی ڕوون و پلانی كاركردنی جێبەجێكار كە خزمەتگوزاری پێشكەش بە هاوڵاتیانی پارێزگای بەغدا بكات.