عێراقیە نیوز خەڵاتی نایابی عەرەبی بۆ فیلمی (زەوی سەرەتاكان) بردەوە

ناوخۆ
  • 29-05-2024, 17:51
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەمینداریەتی خەڵاتی نایابی میدیای عەرەبی سەر بە ئەنجومەنی وەزیرانی ڕاگەیاندنی عەرەبی، ڕێزی لە كەناڵی عێراقیە نیوز گرت، كە یەكێكە لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی، بە خەڵاتی نایابی ڕاگەیاندن ڕێزی لێگرت.
    پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاند: ئەنجومەنی وەزیرانی ڕاگەیاندنی عەرەبی لە پەراوێزی دانیشتنی 54 لە شاری مەنامە پایتەختی بەحرەین، خەڵاتی باشترین فیلمی دیكۆمێنتاریی (زەوی سەرەتاكان)ی بەخشییە كەناڵی عێراقیە نیوز.
    ئاماژەی بەوەشكرد: لە مەراسیمەكەدا بەڕێوەبەری كەناڵی عێراقیە نیوز جەعفەر ئەلعایدی، خەڵاتەكەی وەرگرت.