بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، حەیدەر مەجید، وتەبێژی ڕاگەیاندنی حكومەتی عێراق ڕایگەیاند، عێراق بە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی ڕاگەیاندنی عەرەبی بۆ خولی داهاتوو هەڵبژێردرا.
مەجید بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ عێراق بە سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی ڕاگەیاندنی عەرەبی بۆ خولی داهاتوو هەڵبژێردرا".
ئاماژەی بەوەشكرد، "ئەنجومەن پێشوازیی لە كۆماری عێراق كرد كە میوانداری كارەكانی ئەنجومەنی وەزیران دەكات لە پەنجا و پێنجەمین دانیشتنی ساڵی ٢٠٢٥دا".