عەوادی: عێراق داوای هەڵوێستێكی عەرەبی و ئیسلامی و هەرێمی بەرپرسیارانە دەكات كە كۆتایی بە بێباكی نۆرمە نێودەوڵەتی و مرۆییەكان بهێنێت

سیاسی
  • 29-05-2024, 15:02
  • +A -A

    بەغدا –INA
    باسم عەوادی وتەبێژی حكومەتی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند" عێراق عێراق داوای هەڵوێستێكی عەرەبی و ئیسلامی و هەرێمی بەرپرسیارانە دەكات كە كۆتایی بە بێباكی نۆرمە نێودەوڵەتی و مرۆییەكان بهێنێت".
    باسم عەوادی وتەبێژی حكومەتی عێراق لەراگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA)  نێردراوە تێیدا هاتووە "حكومەتی عێڕاق بەدواداچوون بۆ پێشهاتەكانی دۆخی غەزە و ناوچە داگیركراوەكانی فەلەستین دەكات"،  هەروەها ئەوەیش هاتووە كە "بەتایبەتی ئەو پەرەسەندنەی ئەم دواییە و هێرشەكانی زایۆنییەكان بۆ سەر ڕەفح، لەگەڵ شەهیدبوونی ژمارەیەكی زیاتر لە ژنان و منداڵان و هاوڵاتیانی سڤیل، ئەمەش پێویستی بە هەڵوێستێكی عەرەبی و هەرێمی هەیە، هەروەها پێویستە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێكخراوەكانی بەرپرسیارێتی خۆیان لەئەستۆ بگرن، هەروەك چۆن پێویستە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێكخراوەكانی بەرپرسیارێتی لەئەستۆ بگرن و هەوڵی زیاتر بدەن بۆ ڕاگرتنی بەردەوامبوونی كردەوە تاوانكارییەكان لە ڕژاندنی خوێنی گەلی فەڵەستین".
    هەر بە گوێرەی راگەیندراوەكە ئەوەیش هاتووە كە" لەم ڕوانگەیەوە عێراق داوای هەڵوێستێكی عەرەبی و ئیسلامی و هەرێمی بەرپرسیارانە دەكات، لەسەر ئاستی جەماوەری و فەرمی و لەسەر ئاستی هەموو ئەو دەنگانەی كە دەتوانن كاریگەرییان لەسەر فشارەكان هەبێت، بۆ ئەوەی كۆتایی بە پشتگوێخستنی نۆرمە نێودەوڵەتی و مرۆییەكان بهێنرێت و ڕێگری لە ئەو جینۆسایدە تەواو و بەردەوامە بكرێی، هەروەها ڕێگری لە تەشەنەسەندنی ململانێەكان بكات لە ناوچەكەدا و پاڵنانی بەشێوەیەكی نابەرپرسیارانە بەرەو خولگەیەكی بێ كۆتایی توندوتیژی".


    عەوادی لە راگەیندراوەكە ئەوەیش وت كە "عێراق هەڵوێستەكانی ئەم دواییەی ژمارەیەك وڵاتی دۆست بەرز دەنرخێنێت كە بریتییە لە دانپێدانان بە دەوڵەتی فەڵەستین لەسەر خاكە مێژوویەكەی، ئەمەش وەڵامدانەوەیەكی ڕوونە بۆ ئەو سیاسەتە فەرامۆشكراوانەی كە هەندێك لە هێزە نێودەوڵەتییەكان پەیڕەوی دەكەن و پشتگیریان لە هێرشەكان دەكرد یان بێدەنگ بوون بەرانبەری و تەنانەت بەردەوام بوون لە پاساوهێنانەوە بۆ تاوانەكە".


    لە كۆتای راگەیندراوەكە ئەوەیش هاتووە كە" حكومەتی عێراق پشتیوانی خۆی بۆ دۆزی گەلی فەڵەستین نوێ دەكاتەوە و داوا لە هەموو لایەنە نێودەوڵەتییەكان و حكومەتە پەیوەندیدارەكان دەكات دەستبەجێ كاربكەن بۆ كردنەوەی ڕێگا بۆ یارمەتییە پزیشكی و خۆراكییەكان و هەوڵەكانی فریاگوزاری مرۆیی".