بەغداد - INA
شانەی راگەیاندنی ئەمنی ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستگیركردنی 4 تیرۆریست راگەیاند هەروەها چەند مۆڵگایەكی داعشی تێكشكاند.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێرقی(INA) نێردراوە تێیدا هاتووە:"
بەیاننامەیەكی ئەو خانەیەی كە لەلایەن ئاژانسی هەواڵی عێراقەوە وەرگیراوە، ڕایگەیاندووە كە "لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنە بەردەوامەكانی هەماهەنگی و هاوكاری لە نێوان دژە تیرۆر و بەڕێوەبەرایەتی ئۆپەراسیۆنەكانی ئەسایشی هەرێمی كوردستان، توانیان چوار تیرۆرست دەستگیربكەن لەپارێزگای سلێمانی".
هەروەها ئەوەیش هاتووە كە "پێنج موڵگەی داعش تێك و پێكدرا و لە چەند ناوچەیەكی جیاواز ، تەقاندنەوەی بەلەمێكی مێنرێژكراو لە پارێزگای سەلاحەدین و دیالە".