سەرۆك وەزیران فەرمانی كرد خێرا بكرێت بۆ پێكهێنانی لیژنەیەكی باڵا بۆ بەدواداچوون بۆ ڕێككەوتنی ئاو لەگەڵ توركیا

سیاسی
  • 29-05-2024, 13:33
  • +A -A

    بەغدا –INA
    سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، فەرمانی كرد خێرا بكرێت بۆ پێكهێنانی لیژنەیەكی باڵا بۆ بەدواداچوون بۆ ڕێككەوتنی ئاو لەگەڵ توركیا.


    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی ( INA )نێردراوەتێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ، ئەمڕۆ چوارشەممە سەرۆكایەتی دووەم كۆبوونەوەی كرد سەبارەت بە بەدواداچوون بۆ ئەو ڕێككەوتن و یاداشتنامانەی كە لەگەڵ توركیادا لە سەردانەكەی ئەم دواییەی سەرۆك كۆماری توركیا بەڕێز ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ عێراق ئەنجامدرا". 


    بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە " لە كۆبوونەوەكەدا ڕێوشوێنەكانی جێبەجێكردنی ڕێككەوتن و یاداشتنامە لێكتێگەیشتنەكانی نێوان هەردوولا خرایەڕوو، كە گەیشتە 24 یاداشتنامە، هەروەها سودانی جەختی كردەوە لەسەر پێویستی بەردەوامبوونی پەیوەندییەكان لەگەڵ لایەنی توركیادا بۆ بەردەوامبوون لە هەنگاوەكانی جێبەجێكردن و بە یەكسانی و فەرمانی كرد هەر وەزارەتێكی پەیوەندیدار یاداشتەكانی لێكتێگەیشتن و پلانێكی ڕوونی كاركردن بەسەرپرشتی ڕاستەوخۆی بەڕێزیان دابڕێژێت، بە مەبەستی خێراكردنی لە جێبەجێكردنی".
    هەروەها ئەوەیش هاتووە كە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران فەرمانی كرد خێرا بكرێت لە پێكهێنانی لیژنەیەكی تایبەت بۆ جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی چوارچێوەیی هەماهەنگی لە بواری ئاو لە نێوان عێراق و توركیا و جەختكردنەوە لەسەر ئامادەكردنی پڕۆژەكانی ئاو، كە بە هاوبەشی جێبەجێ دەكرێت و تیشك بخەنە سەر ئەو پڕۆژە ستراتیژیانەی كە لە بەرژەوەندی عێراقدان بۆ ماوەیەكی درێژخایەن، بەمەبستی بەدەستهێنانی كاریگەری خوازراو لەسەر دۆخی كشتوكاڵ و ئاو لە عێراقدا.
    هەر بەگوێرەی راگەیندراوەكە "لە كۆبوونەوەكەدا ڕێوشوێنەكانی پەیوەست بە یاداشتنامەكانی لێكتێگەیشتن واژۆكرا لەگەڵ گرنگی پێكهێنانی لیژنە هاوبەشەكانی نێوان وەزارەتە پەیوەندیدارەكان، بەمەبستی بەدواداچوون بۆ جێبەجێكردنی ڕێوشوێنەكانی هاریكاری لە بوارە گرنگەكانی دیكەدا، بە شێوەیەك كە یارمەتیدەر بێت لە بەهێزكردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات و بەدیهێنانی بەرژەوەندییەكانی گەلەكانیان".