بەغدا –INA
ئەمڕۆ چوارشەممە گەڕی 32ی خولی ئەستێرەكانی عێراق لە تۆپی پێی دەستپێدەكات و 3 یاری بەڕێوەدەچێت، كە یەكەمجار یانەی كەرخ بەرامبەر ئەمانەی بەغدا لە یاریگای ساحیر ئەحمەد ڕازی یاری دەكات.
یانەی كەرخ دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ سەركەوتنەكانی دوایی ئەوەی گەڕی پێشوو لە یانەی نەفت وەسەتی بردەوە، دوای ئەوەی نۆ یاری لەسەر یەك تامی بردنەوەی نەكرد بوو.هەروەها یانەی ئەمانەی بەغدایش لەهەوڵی بردنەوەن بۆ ئەوەی لە ریزبەندنی كۆتاییەكان دووربكەوێـتەوە.
هەروەها لە یاریی دووەمدا یانەی كارەبا بەتامەی بردەوە یە لە گەڵ یانەی دهۆك دوای ئەوەی یانەی كارەبا سێ یارییە لەسەر یەك پاشتی پێویستی پێشكەش نەكرد، دوا یاریش لە گەڵ یانەی مینا یەكسان بوو، هەرچی یانەی دهۆكیش لەهەوڵی بەدەستهێنانی سێ خاڵی یارییەكە بۆ ئەوەی لەپلەی شەشەم بۆ خۆی بەهێزتر بكاتەوە دوای ئەوەیش لە یانەی نەفت بەسڕای بردەوە.هەروەها یانەی حدوودیش ئاڵای سەركەوتنی بەرامبەر یانە قاسم بەرزكردەوەتەوە و لەهەوڵی بردنەوەی سێ خاڵی یارییەكەیە.