بهغدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، دادگای باڵای فیدراڵی کۆماری عێراق و دادگای دەستووری ڕووسیای فیدراڵی باسیان لە بەرەوپێشچوونی کارەکانی نێوان هەردوو دادگا و هاوکاری دوو قۆڵی کرد و ڕێککەوتن لەسەر ئەنجامدانی وۆرک شۆپێكی هاوبەش.
ڕاگهیاندنی دادگای باڵای فیدراڵی لە بەیاننامەیەکدا کە بەدهستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە ڕایگەیاندووە: “ئەمڕۆ دانیشتنێکی دیالۆگ لە کۆماری ڕووسیای فیدراڵی لە نێوان شاندی دادگای باڵای فیدراڵی لە کۆماری عێراق و دادگای دەستووری کۆماری فیدراڵی ڕووسیا بهرێوهچوو، وتێدا تاوتووێی چۆنیهتی بهرێوهچوونی کارەکانی نێوان هەردوو دادگاکەدا کرد، ههروهها چۆنیهتی بهدهستهێنانی سوودی هاوبەش سەبارەت بە ڕێکارەکانی تۆمارکردنی کەیسەکان و پێداچوونەوەیان تا یەکلایی دەکرێنەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە" لە کۆبوونەوەکەدا هەموو شتێکی پەیوەست بە لایەنە ڕێکار و جەوهەریەکان و پشکنینی دەسەڵاتی دادوەری هەردوو دادگا، و کارکردن لەسەر پێویستی هەبوونی وۆرک شۆپی هاوبەش لە نێوانیاندا بە مەبەستی سوودوەرگرتن لە هەموو لایەنەکان بۆ هەردوو دادگا خرانهروو، بۆ ئهوهی لە داهاتوودا هاوکاری نێوانیان زیاد بکەن، و ڕێککەوتن کرا کە وۆرک شۆپێكی هاوبەش لە نێوان هەردوو دادگاکەدا ئەنجام بدرێت”.
ههروهها شاندەی عێراق سەردانی کتێبخانەی سەرۆک کۆمار و مۆزەخانەکەی کرد و کتێبخانەی نیشتمانی ڕوسیایان بینی و لەوێش بەشی دەستنووسە ڕۆژهەڵاتییەکانیان و گرنگترین ناوەڕۆکی ئەو دەستنووس و بەڵگەنامانەیان بینی".