به‌غدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، ئیڤان فایق جبرو، وەزیری کۆچ و كۆچبه‌ران، گەڕانەوەی زیاتر لە 300 ئاوارەی بۆ ناوچەکانی خۆیان لە شنگال ڕاگەیاند.
وه‌زاره‌تی كۆچبه‌ران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا لە زاری جابرۆوە، بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، راگه‌یاندووه" زیاتر لە 300 ئاوارە کە لە دەرەوەی کەمپەکان لە کۆمەڵگەی شاریا له‌پارێزگای دهۆک نیشته‌جێبوون، گەڕاونەتەوە ناوچە نیشتەجێبوونی ڕەسەنی خۆیان لە قەزای شنگال لە پارێزگای نەینەوا .”
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە" گەڕانەوەیان بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ (IOM) بووە، کە پاڵپشتی لۆجستی و به‌هاوكاری فه‌رمانده‌ی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوایان بۆ دابینکردوون، ئەمەش لە چوارچێوەی پلانی وەزارەت بۆ کۆتاییهێنان بە مەلەفی ئاوارەبوون لە وڵاتەکەدا، و جێبه‌جێكردنی بەرنامەی حکومەت.