بهغدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی نەوت بانگهێشتی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم کرد بۆ کۆبوونەوە، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنهوهی نهوتی ههرێم لەڕێگەی سیستمی باکوورەوە.
لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتەکەدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، تێیدا هاتووە" وەزارەتی نەوتی فیدراڵی داوای لە وەزارەتی نەوت و سامانە سرووشتییەکانی هەرێم و کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان کردووە ئەوانهی ئهو کێڵگانەی دەکەونە ناوچەكانی هەرێم بەڕێوەدەبەن، بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک لە بەغدا لە زووترین کاتدا، بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر ئەو پرسە و گەیشتن بە ڕێککەوتن بۆ خێراکردنی دهستپێكردنهوهی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوتی بەرهەم هێنراو لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە، بەپێی بۆ ئەو بڕە پارەیەی کە لە یاسای بودجەدا دیاری کراوە”.
ههروهها لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووه" ئەمەش لەپهرۆشی وەزارەتی نەوتی فیدراڵهوهیه بۆ دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنان لەو کێڵگانەی کە دەکەوێتە ناوچەیكانی ههرێمی کوردستان، و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردن لە ڕێگەی سیستەمی باکورەوە، بە شێوەیەک کە بەرژەوەندی نیشتمانی دابین بکات.
عامری سهردانی ناوچهی سنووری قائیم دهكات