به‌غدا-INA
ئه‌مڕۆ سێشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران، خواستی عێراقی بۆ بنیاتنانی هاوبەشییەکی ستراتیژی لەگەڵ ئیسپانیا دووپاتکردەوە.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، تێدا هاتووە: ئەمڕۆ سێشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ پێدرۆ سانچێز، سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا ئەنجامدا، لەم پەیوەندییە تەلەفۆنیهدا هه‌ڵوێستی ئیسپانیا و هەنگاوە گرنگەکەی لە داننان بە دەوڵەتی فەلەستین بەرز نرخاند هەڵوێست، هه‌روه‌ها پێزانینی خۆی بۆ پشتگیریکردنی ئێسپانیا لە دۆزی فەلەستین وئیدانەکردنی دەستدرێژیکردنە سەر خەڵکی بێ‌تاوان لە غەززە ده‌ربڕی.
هه‌روه‌ها سەرۆک وەزیران جەختی لەوە کردەوە کەئهم هەڵوێستانەی کە وڵاتانی گەورە دەیگرنەبەر کاریگەرییەکی بەرچاویان هەیە لە ڕێگری‌کردن لە دەستدرێژی و جینۆساید کە بە شێوەیەکی دڕندانە و بێ ویژدانانە دژی فەڵەستینییەکان پراکتیزە دەکرێت، هەروەها ڕێزنەگرتن لە یاسا نێودەوڵەتی و مرۆییەکان، دووپاره ئاماژه به‌گرنگیدانی عێراقی دا به‌به‌رپاكردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا وپێویستی دووركه‌وتنه‌وه له‌هه‌ر هۆكارێك ببێته هۆی فراوانكردنی ململانێكان.
بەگوێرەی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه سەرۆک وەزیران خواستی عێراقی بۆ هاوتا ئیسپانییەکەی ڕوونکردەوە بۆ بنیاتنانی هاوبەشییەکی ستراتیژی لەگەڵ ئیسپانیا، بەشداریکردنی کۆمپانیا تایبەتمەندەکان لە ڕێنێسانسی شار و گەشەپێدان کە عێراق به‌خۆیه‌وه ده‌بێنێت له‌گه‌ڵ هه‌بوونی ژینگەیه‌كی سەرنجڕاکێشی وەبەرهێنان، و بەردەوامبوونی پەیوەندیه دوولایه‌نه‌كانی نێوان هه‌ردوووڵات لە چەندین بواردا.
لای خۆیەوە سانچێز بانگهێشتنامەی خۆی بۆ سودانی نوێکردەوە بۆ ئه‌وه‌ی سەردانی ئیسپانیا بكات بەمەبەستی تاوتوێکردنی پرس وبابه‌تی زیاتری دووقۆڵی و ئەنجامدانی کۆبوونەوەی لیژنە هاوبەشەکان، بەشێوەیەک کە هاوبەشییەکە بەهێزتر بکات و بەشداربێت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات.