وەزیری تەندروستی: ئێمە ناڕەزایەتیمان پێشکێش كرد سه‌باره‌ت بەپێشنیاری ئه‌ندامبوونی قەوارەی زایۆنیستی لەنووسینگه‌ی جێبه‌جێكاری تەندروستی جیهانیدا کرد

سیاسی
  • 28-05-2024, 20:59
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەمڕۆ سێشەممە، ساڵح حەسناوی، وەزیری تەندروستی، پێشکەشکردنی لیستی ناڕەزایەتییەکان بەرامبەر بە پێشنیاری ئه‌ندامبوونی قەوارەی زایۆنیستی لە نووسینگه‌ی جێبەجێکاری تەندروستی جیهانی ڕاگەیاند.
    لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی، کە بەده‌ستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، تێیدا هاتووە، ئەلحەسناوی لە میانی دانیشتنی ٧٧ی ئەنجوومەنی تەندروستی جیهانیدا ڕایگەیاندووە" كه‌لیستی ناڕەزایەتیمان لەگەڵ کۆمەڵێک وەزیری تەندروستی عەرەب پێشکەش كرد سه‌باره‌ت به‌ پێشنیاری ئه‌ندامبوونی قەوارەی زایۆنیستی لەنووسینگه‌ی جێبەجێکاری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، و لەم ئێوارەدا پێشکەش بە بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوەکە دەکرێت.