به‌غداـ INA- نەسار الحج
ئەمڕۆ سێشەممە، بانکی ناوەندی پێکهێنانی لیژنەیەکی ڕاگەیاند بۆ بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی ستراتیژی قەرزدانی نیشتمانی، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە ستراتیژییەکە بەشداربووە لە زیادکردنی قەرز بۆ زیاتر لە ٧ ترلیۆن دینار.
جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندی، عەمار حەمەد خەڵەف، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند" بانکی ناوەندی ستراتیژی نیشتمانیی بۆ قەرزدانی بانکی لە عێراق 2024-2029 ئامادەی کردووە"، ئەمەش ئاماژەیە كه‌ئه‌م هه‌نگاوه بەشدار دەبێت لە کەمکردنەوەی کەلێنی قەرز بۆ کەرتی تایبەت بە ڕاکێشانی پارەی دانراو و پێدانی قەرز بە پڕۆژە جیاوازه بەرهەمدارەکان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، سه‌ڕکه‌وتنی ستراتیژه‌که په‌یوه‌سته به‌هاوکاریی داموده زگا جۆراوجۆره‌کانی حکومه‌ت، له‌وانه وه‌زاره‌ته‌کانی بازرگانی، پلاندانان، کار، و داد، هه‌ڕوه‌ها یه‌كێتی پیشه‌سازی عێراقی و که‌ڕتی تایبه‌ت به‌هاوکاری و کاری هاوبه‌ش له‌به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌كان”.
ئاماژەی بەوەشکرد كه‌ستراتیژەکە بەشدارە لە زیادکردنی قەبارەی قەرزەکان بە بڕی زیاتر لە 7 ترلیۆن دینار، ئەمە جگە لە دابینکردنی پارەی پێویست بۆ کارگە بچووک و مامناوەندەکان، بەتایبەتی لەڕێگەی بانکی ڕیادەوە، کە بڕیارە لە کەرتی تایبەتەوە دابمەزرێت".
ئه‌وه‌شی وت" دەرفەتی گەورە لە عێراق هەیە بۆ سەرکەوتنی ئەم ستراتیژە لەڕێگەی پلانی جۆراوجۆری حکومەتەوە بۆ بوژاندنەوەی کەرتی تایبەت و چاکسازی لە کەرتی دارایی، ئاماژەی بەوەشکرد كه‌پێکهێنانی لیژنەیەکی تایبەتمەند كرد لە بانکی ناوەندی بۆ بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی ستراتیژییەکە بە هاوکاری لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و دەسەڵاتە پەیوەندیدارەکان.
عامری سه‌ردانی ناوچه‌ی سنووری قائیم ده‌كات