بەغداد/ INA
وەزارەتی پلاندانان ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە کوبوونەوەیەکی هاوبەشی لەگەڵ نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغداد گرێدا بۆ تاووتوێکردنی میکانیزمی پێدانی نمرەی فەرمانبەری بۆ فەرمانبەرانی هەرێم.
بەیاننامەی وەزارەت کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕەوانەکراوە تێیدا هاتووە کەکۆبوونەوەکە بەسەرۆکایەتی بریکاری وەزارەت ئەزهار حوسێن ساڵح بەڕێووەچوو وتیایدا گفتووگۆکرا دەربارەی میکانیزمی پێدانی نمرەی فەرمانبەری بە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەوبانکانەی کەلەلای بانکی ناوەندی عێڕاقی باوەڕپێکراون، بۆ ئاشنابوون بەوزانیاریانەی کە پێویستن بۆ پێدانی نمرەی فەرمانبەری بە فەرمانبەرانی هەرێم پاشانیش ڕووننامەکان بە وەزارەتی پلاندانان بدرێن بەپێی فۆڕمی تایبەت بە نمرەی فەرمانبەری .
وتیشی کە لەکۆبوونەوەکەدا باسی ئەوتەکنیکە کرا کەلە حەواڵەی نمرەییدا پێویستە پەیڕەوبکرێت و ئاسانکاری لەڕێکارە حکومیەکاندا بکرێت بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتیان، هەروەها ڕێککەوتنیش کرا لەسەر بەردەوامبوونی هەماهەنگیەکان لەنێوان هەردوولا تاکو تەواوکردنی پڕۆسەکە.