بەغداد/ INA
سەرۆک کۆمار عەبدولەتیف جەمال ڕەشید ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە یاسای پشووەکانی ڕاستاند.
بەیاننامەی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆمار کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی نێردراوە تێیداهاتووە کە سەرۆک کۆمار عەبدولەتیف جەمال ڕەشید هەستا بەڕاستاندنی یاسای پشووە فەرمیەکانی کۆماری عێڕاق.