بەغداد/ INA
باڵیۆزخانەی کۆماری عێڕاق لە ئەنقەڕە ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە گەشتی ئارەزوومەندانە بۆ ئەوعێڕاقیانە ڕێکدەخات کە خوازیاری گەڕانەوەن.
باڵیۆزخانەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ناردوویەتی تێیدا هاتووە کە باڵیۆزخانەی عێڕاق لەئەنقەڕە ڕایگەیاندوە کە نووسینگەی وەزارەتی کۆچ وکۆچبەرانی عێڕاقی وفەرمانگەی کۆچی تورکی گەشتی ئارەزوومەندانە بۆهاووڵاتیانی عێڕاقی ئەنجامدەدەن کەلەتورکیادان و لەUN تۆمارکراون و بەویستی خۆیان خوازیاری گەڕانەوەن.
وتیشی ئەو هاووڵاتیانەی دەیانەوێت بەخواستی خۆیان بگەڕێنەوە با ئەم زانیاریانە بنێڕن : ناوی سیانی ،،، ناونیشانی شوێنی نیشتەجێبوونیان و کوپیەکی پاسپۆڕتەکانیان و ژمارەی مۆبایلەکانیان ، بۆئەم ژمارەتەلەفۆنە 00905345613210WhatsAPP