بەغداد/ INA
سەرۆکی ڕەوتی حیکمە سەید عەماڕ حەکیم ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختیلەوەکردەوەکە عێڕاق بەردەوام پشتیوانی فەلەستین و گەلەکەی دەکات لە بواری سیاسی وڕاگەیاندن وفریاکەوتندا.
سەیدحەکیم لەوتەکەیدا لەمیانەی سەردانیکردنی بریندارانی فەلەستینی لە نەخۆشخانەی شاری پزیشکی لەبەغداد کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە وتی برینداران ورەیان بەرزەو خوازیارن بۆ شوێنەکانی خۆیان بگەڕێنەوە.
وتیشی ئەم سەردانەش لەڕۆژگارێکی نیگەرانبارو دژواردا ئەنجامدەدرێت کە دووچاری گەلی فەلەستینی بووە کە هێرشەکانی ئیسڕائیل بووەهۆی شەهیدبوونی ژمارەیەک لە ئاوارەکانی ڕەفەح ئەمەش بەکۆمەڵکوژی و تاوانێکی دژبەهەموو بەها مرۆییەکان هەژماردەکرێت.
ئاماژەشی بەوەکرد کە کوشتاری هەڕەمەکی کە ئیسرائیل ئەنجامی دەدات دەمانخاتە بەردەم بەرپرسیارێتیەکی گەورە لەجیهانی ئیسلامی و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ ئەوەی یەکهەڵوێست بنوێنین بۆ پشتیوانیکردنی دۆزی فەلەستین بەشێوەیەکی گشتی بۆ غەززەش بەتایبەتی.
هەروەها وتی سەردانیکردنی برینداران لەیادی دامەزراندنی ڕێکخراوی ئازادیخوازی فەلەستینی لەم ڕۆژەدا پەیامێکە بۆ هەموو لایەنە فەلەستینیەکان بۆ ئەوەی یەکبگرن وهەماهەنگبن بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتن دژبەزایۆنیزمەکان.
لەکوتاییشدا وتی عێڕاق هەمیشە پشتیوانی لە فەلەستین ودۆزی ڕەوای گەلەکەی دەکات لەهەموو بوارەکانی سیاسی و ڕاگەیاندن وفریاکەوتن وپشتیوانیکردن بەپێی توانا.