بەغداد/ INA
دادگای تاوانەکان ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە سێ بڕیاری لەسێدارەدانی دەرکرد بۆ سێ تاوانبار کە ئەندامی چەتەکانی داعشن.
ئەنجومەنی دادوەری لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ناردوویەتی تێیدا هاتووە کە هەرسێ تاوانبارەکە دانیان بەوەداناوە کە ئەندامی داعشن و بەشداریان لە کاری تیرۆریستیدا کردووە دژبەهێزە ئەمنیەکان و ئۆتۆمۆبێلیان تەقاندووەتەوە.
ئاماژەشی بەوەکرد کە دادگاکە بەڵگەی تەواوی بەدەستەوەبووە بۆ وەرگرتنی ئەم بڕیارانە بۆ هەرسێ تیرۆریستەکە بەپێی مادەی چوار/1 و بەئاماژەی مادەی دووەم / 1٫2٫3.