كەشناسی عێڕاق .... باران وبروسک دەبێت و پلەکانی گەرماش نزم دەبنەوە

ناوخۆ
  • 28-05-2024, 10:59
  • +A -A

    بەغداد / INA
    دەستەی کەشناسی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە وردەکاریەکانی کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی داهاتوو بڵاوکردەوە.
    بەیاننامەی کەشناسی کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ناردوویەتی تێیدا ئاماژەکراوە بەوەی کە سبەی چوارشەممە لەناوەراست وباشوور ساف ونیمچەهەوردەبێت بەشێوەیەکی نیمچەییش لەبەشەکانی ڕۆژاوادا هەوردەبێت و دەرفەتی بارانبارینیش دەبێت ، لەباکووریش هەندێک هەوردەبێت و بارانیش دەبارێت، پلەکانی گەرماش لەناوەڕاست وباکوور نزیک ڕۆژی پێشتردەبن لەباشووریش هەندێک بەرزدەبنەوە.
    ڕۆژی پێنجشەممەش ساف و پەڵەهەوردەبێت و لەباکووریش پەڵەهەوردەبێت وپلەکانی گەرماش لەسەرانسەری وڵات هەندێک نزم دەبنەوە.
    ڕۆژی هەینیش ساف وهەوراوی دەبێت و پلەکانی گەرماش هەندێک نزم دەبنەوە.
    شەممەش ساف وهەوراویش دەبێت و پلەکانی گەرماش لەسەرانسەری وڵات هەندێک نزمتردەبنەوە.