سەرۆکی لێژنەی دارایی: مووچەی فەرمانبەران و دامەزراندن و گرێبەستەکان لە بودجەدا دابینکراوە

سیاسی
  • 28-05-2024, 09:30
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆکی لێژنەی دارایی عەتوان عەتوانی ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە جەختیلەوە کردەوەکە مووچەی فەرمانبەران و گرێبەستەکان لەبودجەدا جێگیرکراوە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی عەتوانی لەبەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە ئاماژەی بەوەدا کە سەرۆکی لێژنەی دارایی سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی فراوانی کرد بۆ تاووتوێکردنی خشتەکانی بودجەی ساڵی 2024 بەئامادەبوونی جێگری سەرۆک وەزیران وەزیری پلاندانان محمد تەمیم و وەزیری دارایی تەیف سامی و ژمارەیەک ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران.
    بەیاننامەکە ئاماژەشی بەوەکرد کە لەکۆبوونەوەکەدا باس لە خشتەکانی بودجە  وفەلسەفەی داڕشتنی بەشەکانی کرا، وەکوکەمکردنەوەی خەرجیەکانی وەبەرهێنان و زۆربوونی خەرجی بازرگانی ، جگەلەمانەش لەکۆبوونەوەکەدا گفتووگۆ کرا دەربارەی دارایی پارێزگاکان وستڕاتیژیەتی خەرجکردن و میکانیزمی خەرجکردنی پارەو چارەسەرکردنی کێشەی کورتهێنانی بودجە چۆنێتی زیادکردنی داهاتی نەوت.
    عەتوانی بەگوێرەی بەیاننامەکە جەختیکردەوەلە مکووڕبوونی لێژنەکەی لەسەرلێکدانەوەی خشتەکانی بودجە بۆ دابینکردنی خواستەکانی جێبەجێکردنی بەرنامە حکومیەکە وشایستەکانی دیکە.
    وتیشی مووچەی فەرمانبەران بەتەواوی دابینکراوە وڕێککەوتنیش کراوە لەسەر بەکارهێنانی ئەو داراییەی کەساڵی پێشوو خەرج نەکراوە ئەویش پاش دابینکردنی ئاسایشی خۆراک لەیەکەکانی خەرجکردن.
    هەروەها ئاماژەی بەوەکرد کە وەزارەتی دارایی پابەند کراوە لەسەر تەواوکردنی دارایی ساڵی پێشووی پارێزگاکان و ئاماژەشی بەوەکرد کە دارایی دامەزراندنەکان و گرێبەستەکانی ساڵی پێشوو دابینکراوە‌ولەمساڵدا جێبەجێدەکرێت، یاسای مووچەی یارمەتیدەریش لەساڵی دارایی 2025 دا جێبەجێدەکرێت.