بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزیری پەیوەندییەکان هیام ئەلیاسیری داوای لە یەکێتیی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان کرد کە کۆمپانیاکانی سۆشیال میدیا پابەند بکەن بە ڕێزگرتن لە کولتوور و ئایینی گەلان.
وەزارەتی پەیوەندییەکان لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە ڕایگەیاند" هیام ئەلیاسیری، لە پەراوێزی بەشداریکردنی لە چالاکییە باڵاکانی لوتکەی جیهانی کۆڕبەندی کۆمەڵگەی زانیاری، کە لهجنێڤی پایتەختی سویسرا بەڕێوەدەچێت پەیامێکی گرنگی ئاراستەی یەکێتی نێودەوڵەتی پەیوەندییەکان (ITU) کرد کە تێیدا داوای کرد یەکێتی بڕیارێک بدات وڕێوشوێنی گونجاو بگرێتهبهر و گرنگی بە ناوەڕۆکی ئینتەرنێت بدات کە لەلایەن کۆمپانیاکانی سۆشیال میدیاوە بۆ گهلانی جیهان بڵاودەکرێتەوە. ”
لە میانی وتارەکەیدا، ئەلیاسیری جەختی لە پێویستی ئەوەی كرد كهدهبێت یەکێتی کۆمپانیاکانی سۆشیال میدیا پابەند بکرێت بۆ ئەوەی ڕێز لە کولتوور و ئایینی گەلان بگرێت و زیانیان پێنهگهینێت لە ڕێگەی کرانەوەی ڕەها بۆ ناوەڕۆکی ئینتەرنێت کە لەلایەن ئەو کۆمپانیایانەوە دابین دەکرێت.
وهزیی پهیوهندییهكان وتی" ئێمه وەک گەلانی ئیسلامی، هاوکاری و هەماهەنگیی پێویست لەلایەن ئەو کۆمپانیایانە لەم بوارەدا نابینین، ئەمەش وایکردووە بەها و سیستمی کۆمەڵایەتی بەئامانج بگیریت لەئەنجامی نەبوونی کۆنتڕۆڵ بەسەر ناوەڕۆکهكهیدا لاوازه، ئاشکراشی کرد کەعێراق سەرەڕای ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ تیرۆر و ئەو بارودۆخە ئەمنییەی کە دەوری داوە، ڕێوشوێنی زۆر گەورە و خێرای لە بوارەکانی ژێرخانی و گۆڕینی دیجیتاڵیدا بەدەستهێناوە.”