بەغداد/ INA
وەزیری داد خالدشوانی ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە فەرمانیدا بە دابینکردنی پێداویستی زیندانیانی کەرخی ناوەندی.
بەیاننامەی وەزارەت کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە ئاماژەی بەوەدا کە وەزیری داد خالد شوانی سەردانێکی زیندانی کەرخی ناوەندی کرد بەیاوەری بریکارەکەی وبەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی چاکسازی عێڕاقی زیاد تەمیمی ویاریدەدەرانی فەرمانگەی چاکسازی عێڕاقی.
بەیاننامەکە ڕوونیشی کردەوەکە شوانی کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ کادیری کارگێڕی زیندانەکە ئەنجامدا بۆ ئاشنابوون بەکێشەی زیندانیەکان و پێدویستیەکانیان و چارەسەرکردنی قەیرانی ئاو، جگەلەوەش وەزیری داد پەیوەندیەکی تەلەفۆنی ئەنجامدا لەگەڵ ئەمینداری بەغداد عەماڕ موسا کازم ودەرەننام ڕێککەوتن لەسەر زیادکردنی ئاو بەڕێژەیەکی زۆرتر.
هەروەها ئاماژەی بەوەکردکە وەزیری داد سەردانی قاوشەکانی زیندانی کرد وڕاستەوخۆ گوێی لە زیندانیەکان گرت و فەرمانیدا کە فێنککەرەوەکانی زیندانەکان چاک بکرێنەوە و هەموو پێداویستیەکانیان بۆ دابینبکرێت.