دەسپاکی تۆڕێکی بەرتیل وەرگرتن لە دەستەی خانەنشینی هەڵدەوەشێنێتەوە

ناوخۆ
  • 27-05-2024, 20:41
  • +A -A

    بەغداد / INA
    دەستەی دەستپاکی فیدڕاڵی ڕایگەیاند کە تۆڕێکی چوارکەسی  بەرتیلوەرگرتن لە دەستەی خانەنشینی هەڵدەوەشێنێتەوە.
    دەستەکە لە بەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە ئاماژەی بەوەدا کە بەیاداشتێکی دادوەری بەڕێوەبەرایەتی لێکۆڵینەوە لەبەغداد هەستا پێکهێنانی تیمێک بۆ پشکنین و بەدووداچون بۆ چەند زانیاریەک کەیەکێک لەسکاڵاکاران ڕەوانەی کردبوو کەداوای پارەیان لێکردبوو بۆ تەواوکردنی مامەڵەی خانەنشینیەکەی.
    بەیاننامەکە ئاماژەشی بەوەکرد کە تیمەکە هەستا بەنانەوەی بۆسەیەک کەپشان دەرکەوت ئافرەتێکی پارێزەرە ولەکاتی وەرگرتنی پارەکە دەستگیرکرا.
    پاش دەستگیرکردنیشی لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا کراو دەرەنجام دەرکەوت کە بڕێک لەوپارەیە دەگەیەنرێتە کەسێک لە دەستەی خانەنشینی ، پاشانیش تیمەکە چووە ناوجەرگەی پایتەخت و ئەوکەسە لەکاتی پارەوەرگرتنەکەدا دەستگیرکرا.
    هەروەها تیمەکە توانی کە دوو تاوانباری دیکە دەستگیربکات کەلە دەستەی خانەنشینی کاردەکەن کەلە دەروازەی بانکەوە پارەیان وەردەگرت لەگەڵ چوار مۆبایل کەبۆ ئەوکارە بەکاردەهێنران.
    ئاماژەشی بەوەکرد کە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ پڕۆسەکە ڕێکخرا کەبەپێی بڕیاری 160ی ساڵی 1983 جێبەجێکرا.