مەندەلاوی داوا لە حکومەت و پەرلەمانە عەرەبییەکان دەکات هەموو هەوڵێک بۆ پشتیوانیکردن لە فەڵەستین بخەنەگەڕ

سیاسی
  • 27-05-2024, 19:08
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، موحسین مەندەلاوی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەکالەت، داوای لە حکومەت و پەرلەمانە عەرەبییەکان کرد، هەموو هەوڵێک بدەن بۆ پشتیوانیکردن لە فەڵەستین و ڕاگرتنی دەستدرێژی و هەڵگرتنی گەمارۆ.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەکالەت لە بەیاننامەیەکدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە" محسین مەنده‌لاوی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەکالەت، بەشداریی لە کۆبوونەوەی کۆتایی کۆبوونەوەی سی و شەشەمین کۆنگره‌ی یەکێتی پەرلەمانەکانی عەرەبی كرد کە لە ناوەندی کۆنگره‌ نێودەوڵەتیه‌كان لە جەزائیر بەڕێوەچوو”.
    لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، مه‌نده‌لاوی لە میانەی وتارەکەیدا لە کۆتایی کۆنگره‌کەدا، سەرەخۆشی و هاوخەمی دڵسۆزانەی خۆی پێشکەش بە کۆماری ئیسلامی ئێران کرد بە هۆی کۆچی دوایی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران، ئیبراهیم ڕەئیسی و هاوکارە باڵاکانی لە ڕووداوی فڕۆکەکەدا، هه‌روه‌ها داوای لە حکومەت و پەرلەمانەکانی عەرەبی کرد کە هەموو هەوڵێکیان بۆ پشتیوانی لە برا فەلەستینییەکان بخەنەگەڕ، وجەختی لەوە کردەوە کەعێراق لە هیچ هەوڵێک بۆ پشتیوانی لە دۆزی فەلەستین و ڕاگرتنی شەڕی جینۆساید و هەڵگرتنی ئەو گەمارۆ و نادادپەروەرییە مێژووییەی کە بەسەر گەلی فەلەستین سەپێنراوە، ناپارێزێت .”
    مەندەلاوی ستایشی هەوڵەکانی هەموو پەرلەمانە عەرەبییەکانی کرد لە پاڵپشتی و هاوکاریکردنی عێراق لە ماوەی خولی سەرۆکایەتی یەکێتیدا لە خولی پێشوو، هاوکات داوای لە هەموو برایانی عەرەب کرد کەهەموو جۆرە پاڵپشتییەک پێشکەش بە بەڕێز ئیبراهیم بو غالی بکەن لە ماوەی سەرۆکایەتی ئێستای یەکێتی پەرلەمانی عەرەبیدا وهیوای سەرکەوتن بۆی خواست لە ئەرکە نوێیەکەیدا.”